به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جاسم محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگهیاندوووه: ئه‌مریكا به بێ ئاگاداری عێراق به‌نیازی دروست كردنی بنكه‌ی سه‌ربازییه له هه‌رێمی كوردستان.
هاوكار جاف ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به SNNی ڕاگه‌یاند: "هه‌رچه‌نده هیچ زانیارییێكم له باره‌ی كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی نوێی ئه‌مریكا نییه، به‌ڵام ئه‌مریكا پێشتر ژماره‌یێک بنكه‌ی سه‌ربازی له هه‌رێم كردۆته‌وه".
وتیشی: "له ساڵی 2014 و له كاتی شه‌ڕ دژی داعش، ئه‌مریكا ژماره‌یێک ژووری ئۆپه‌راسیۆنی له (هه‌ولێر، سلێمانی و ناوچه دابرێنراوه‌كان ) كرده‌وه، گرنگیهكهشی ئه‌وه‌یه هه‌بوونی ئه‌و ژوورانه یان ئه‌و بنكانه به واتای سه‌قامگیریی بۆ ناوچه‌كه دێت و ده‌بێته هۆكارێک بۆ درێژه‌دان به پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ كوردیش پشتگیرییێكی باشه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌یانه‌وێت هێزی پێشمه‌رگه بكه‌نه هێزێكی نیشتیمانی".
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌و باره‌یه‌وه هاته‌ده‌نگ و لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ SNNی ڕوون كرده‌وه: "كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی نوێی سه‌ربازی ئه‌مریكا له هه‌رێم، ته‌نها ده‌نگۆیه و به فه‌رمی هیچ نوسراوێكمان بۆ نه‌هاتوووه".
وه‌كوو به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌ختی كرده‌وه: "ئه‌گه‌ر شتێكی وا له به‌رنامه‌ی ئه‌مریكادا هه‌بێت و دوای حكوومه‌تی هه‌رێم پێویسته ئێمه ئاگادار بین".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment