هیچ پێشمەرگەیێک لە زیندانەکانی حکوومەتی ناوەند نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت هەموو ئەو ڕاپۆرتنەی باس لە زیندانی بوونی ژمارەیێک پێشمەرگە لە زیندانەکانی حکوومەتی ناوەندی دەکەن درۆ و دوور لە ڕاستین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەبار یاوەر ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وێڕای ئاماژە بە نادیار بوونی چارەنووسی ٤٣ پێشمەرگەی ئەسیری داعش دەڵێت: ئەو ڕاپۆرتانەی باس لەوە دەکەن کە گوایە ئەو پێشمەرگانە لە زیندانەکانی حکوومەتی فیدراڵیدان درۆ و دوور لە ڕاستین.

یاوەر ڕاشی‌گەیاند وەزارەتی پێشمەرگە هێشتاکەش لە هەوڵ و تەقالادایە تاوەکوو چارەنووسی ئەو ژمارە پێشمەرگەیە ڕوون بکاتەوە و زیادیشی دەکات: تا ئێستا هیچ زانیارییێک سەبارەت بەو پێشمەرگانە وەدەست نەهاتوە و دیار نییە ئاخۆ کوژراون یەن ئەوەی هێشتاکەش دیلی دەستی داعشن.

جەختیشی لەوە کردەوە کە هیچ پێشمەرگەیێک لە زیندانەکانی حکوومەتی فیدراڵیدا نییە.

سەرچاوە: هەواڵدەریی شەفەق نیووز

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11425

Your Comment

You are replying to: .
captcha