جیهانی ئەوڕۆ کردەوەی تورکیا لە عەفرین هەڵناگرێت

بەشی ئێران- ئەندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی دەری‌بڕی: جیهانی ئەوڕۆ هەوڵی یەکلایەنەی وڵاتان هەڵناگرێت و تورکیاش دەبێ پێبەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت.

حشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە لە لێدوانێک بۆ هەواڵنێری پارلەمانیی کوردپرێس وێڕای ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عەفرین دەڵێت: ئەزموونی ڕابردوو نیشانی داوە ئەگەر قەیرانە هەرێمییەکان زوو چارەسەر نەکرێن و درێژ ببنەوە ئەگەری ئەوەیان بەدواوەیە ببنە شەڕێکی قورس کە یەکێک لە زلهێزەکانیشە پێوە بتلێت و ئەمەش لە سووریادا ئێستا ئامادەی ڕوودانە.

باسیش لەوە دەکات: جەنابی ئەردۆغان هێشتاکەش لە سەردەمی سوڵتانیدا دەژیت و بە شێوەیێک دەجووڵێتەوە کە دنیای ئەوڕۆکە هەڵگریان نابێت. لەم جیهانەی ئەوڕۆکەدا مۆڵەتی ئەوەت پێنادەن ئەو ستراتێژییە بگریتە بەر.

هەروەها ڕای‌گەیاند: داپەڕی وەکوو پێکهێنانی هەرێمی ئەمن و کوشتاری جەماوەرێک و هەوڵ بۆ گۆڕانی دیموگرافیای ناوچەیێک لەو بابەتانە نییە کە جیهان بەرامبەریان بێدەنگ بێت.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11418

Your Comment

You are replying to: .
captcha