سەرچاوەی سەرەکیی قەیرانی عەفرین ئەمریکایە

بەشی ئێران- عەلائەدین برووجێردی دەڵێت: داپەڕەکانی تورکیا لەناو خاکی سووریا جێگای ناڕەزاییی حکوومەتی سووریایە بەڵام سەرچاوەی سەرەکیی قەیرانی عەفرین کارەکانی ئەمریکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی بیانیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری پارلەمانیی کوردپرێس ئاماژە دەکاتە بابەتی عەفرین و دەڵێت: سووریا وڵاتێکی سەربەخۆیە و هاتنی تورکیا بۆ ناو خاکی سووریا جێگای ڕەزایەتی حکوومەتی سووریا نییە.

باس لەوەش دەکات: بەڵام سەرچاوەی سەرەکیی قەیرانی عەفرین بۆ داپەڕەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریا دەگەڕێتەوە. کاتێک ئەمریکا هێزێکی ٣٠ هەزار کەسی بۆ دابەش کردنی سووریا پێکدەهێنێت، دیارە وڵاتانی دیکوش کاردانەوەیان بەم بابەتە دەبێت هەر بەو جۆرەی کە لە هەرێمی کوردستاندا کاردانەوەیان نیشان دا.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11416

Your Comment

You are replying to: .
captcha