ژمارەیێک لە ئەندامانی داعش تەڤڵی سوپای دیموکراتیکی سووریا بوون

بەشی سووریا- واسیلی نێبێنزیا نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە نەتەوە یەکگرتوەکان ئیدیعای ئەوە دەکات لە مانگی ڕابردوودا ٤٠٠ ئەندامی داعش لە زیندانەکانی پەیەدە ئازاد کراون و لەو ژمارەیە ١٢٠ کەسیان تەڤڵی سوپای دیموکراتیکی سووریا بوونە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، واسیلی نێبێزیان نوێنەری هەمیشەیی ڕوووسیا لە نەتەوە یەکگرتوەکان لە لێدوانێکدا باس لەوە کردوە لە مانگی ڕبردوودا ٤٠٠ داعشی لە زیندانەکانی پەیەدە ئازاد کراون و لەو ژمارەیە ١٢٠ کەسیان چوونەتە ڕیزی سوپای دیموکراتیکی سووریاوە.

هەروەها جەختی لەوەش کردۆتەوە داهاتە نەوتییەکانی گرووپی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شام دابەزیوە و لە دوا مانگەکانی ساڵی ڕابردووی زایینی بۆ ٢ ملیۆن دۆلاری مانگانە هاتۆتە خوارەوە. ئەمەش لە حاڵێکدایە داهاتی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە تەکنۆلۆجیا نوێ ئینەرنێتییەکان گەشەی سەندووە.

سەرچاوە: هەواڵدەریی ئانادۆلۆ

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11415

Your Comment

You are replying to: .
captcha