هێزه‌کانی ئه‌مریکا به‌رانبه‌ر هێرشه‌کانی تورکیا و سه‌ربزێوه‌کان له‌ خۆیان به‌رگری ده‌که‌ن

به‌شی جیهان- فه‌رمانده‌ی ئه‌مریکیی هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش ده‌ڵێت: هه‌ندێک هێرشی په‌رته‌وازه‌ له‌ یه‌ک کیلۆمه‌تریی شوێنی جێگیر بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ مه‌نبه‌ج ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌ لایه‌ن تورکیا و هاوپه‌یمانه‌کانیه‌وه‌ هێرشێک بکرێته‌ سه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌وا وه‌ڵامی هێرشه‌کان ده‌درێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هه‌واڵده‌ریی سی ئێن ئێن باس له‌وه‌ ده‌کات له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هێزه‌کانی سه‌ر به‌ تورکیا له‌ ده‌وروبه‌ری شاری مه‌نبه‌ج ته‌قه‌یان به‌ره‌و بنکه‌ و باره‌گای هێزه‌ ئه‌مریکییه‌کانی جێگیر له‌و شاره‌ کردوووه‌ و به‌پێی ڕاپۆرته‌که‌ هێزه‌ سه‌ربزێوه‌کانی سه‌ر به‌ تورکیا سه‌عاتێک پێش ئه‌وه‌ی پۆڵ فانک فه‌رمانده‌ی باڵای ئه‌مریکییه‌کان بۆ هاوپه‌یمانیی دژه‌داعش سه‌نگه‌ره‌کانی هێزی ئه‌مریکا و کورده‌کان له‌ مه‌نبه‌ج به‌ سه‌ر بکاته‌وه‌ ته‌قه‌یان به‌ره‌و بنکه‌ و باره‌گاکانیان کردوووه‌.

فانک له‌مباره‌وه‌ به‌ سی ئێن ئێن ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ بکرێته‌ سه‌ر هێزه‌کانی ئێمه‌ ئه‌وا نیگه‌ران ده‌بین به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرشه‌کان به‌رده‌وام بن ئێمه‌ش به‌رگری له‌ خۆمان ده‌که‌ین.

سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریی هێزی کورد- عه‌ره‌بی سووریای دیموکراتیکیش گوتی: ئه‌وانه‌ی له‌ شه‌ڕی ڕه‌قه‌دا بۆ ڕزگار کردنی ئه‌و شاره‌ له‌ بنده‌ستی داعش هه‌وڵیان داوه‌ و تێکۆشاون قاره‌مانن.

ژێنڕاڵ فانک جه‌ختیشی له‌سه‌ر گفتوگۆی نێوان ئه‌مریکا و تورکیا سه‌باره‌ت به‌ ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد و هاوکاریی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کورده‌کان کرده‌وه‌ و سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که‌ ئایا واشنتۆن هه‌مبه‌ر داواکارییه‌که‌ی بۆ چۆڵ کردنی مه‌نبه‌ج وه‌ڵامی ئه‌رێنی ده‌بێت یان نا ده‌ری‌بڕی: من پێم وایه‌ ده‌بێت ناوچه‌که‌ له‌ داعش پاک بکه‌ینه‌وه‌. ئه‌م هێزه‌ی ئه‌مریکاش له‌ دزه‌ی داعش بۆ ناو تورکیا و ئه‌ورووپا ڕێگری ده‌کات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11401

Your Comment

You are replying to: .
captcha