ناڕه‌زاییی هاووڵاتییانی هه‌رێم ڕێژه‌ی به‌شداریی هاووڵاتییان له‌ هه‌ڵبژاردن داده‌به‌زێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری له‌ کوردستان ده‌ڵێت: ناڕه‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری هه‌رێمی کوردستان له‌م دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێم ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی ڕێژه‌ی به‌شداری کردن له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حه‌سه‌ن جیهاد به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"ی وتوووه‌: هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان له‌م دۆخه‌ ناله‌باره‌ی ئێستا ناڕازین و هه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌شداری کردن له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌ماندا که‌م ببێته‌وه‌.

جیهاد هه‌روه‌هاش داوای له‌ هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان کرد بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی گۆڕانکاری له‌م دۆخه‌ تاڵه‌ی ئێستا که‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌هۆی شکستی حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه‌ تووشی هاتوون به‌شداریی چالاکانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا بنوێنن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11385

Your Comment

You are replying to: .
captcha