ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تەنها بۆ سەر ئەو گرووپانە ڕەوایە کە نەتەوەیەکگرتووکان وەکوو تیرۆریست ناویان لێدەبات

بەشی تورکیا- فێدریکا مۆگیرینی نیگەرانیی خۆی لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە عەفرین دەربڕی و ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تەنها بۆ سەر ئەو گرووپانە ڕەوایە کە نەتەوەیەکگرتووکان وەکوو تیرۆریست ناویان لێدەبات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فێدریکا مۆگیرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا نیگەرانیی خۆی لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە عەفرین دەربڕی و وتی: ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تەنها بۆ سەر ئەو گرووپانە ڕەوایە کە نەتەوەیەکگرتووکان وەکوو تیرۆریست ناویان لێدەبات.

مۆگیرینی وتیشی: کردنەوەی بەرەیێکی شەڕی دریکە لە سووریا ڕێگاچارە نییە و ئاسایش بۆ تورکیا دروست ناکات. ئەمنیەتی ڕاستەقینە تەنها لە ڕێگا دانووستاندن لە سەر ڕێگاچارەیێکی سیاسی مسۆگەر دەبێت. ئێمە لەو باوڕەداین کە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تەنها بۆ سەر ئەو گرووپانە ڕەوایە کە نەتەوەیەکگرتووکان وەکوو تیرۆریست ناویان لێدەبات.

ناوبراو زیادی کرد سەرەڕای ئەوەی مافی تورکیایە کە ئەمنیەتی سنوورەکانی بپارێزێت ئێمە نیگەرانین کە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە عەفرین شکست بە هەموو ڕێگا چارە سیاسییەکان بێنێت و ببێتە هۆی سەرهەڵدانی قەیرانی مڕۆی.

تورکیا بە بیانووی شەر لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل، کە وەکوو باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان ناوی لێدەبات، 19 ڕۆژە بە هاوکاریی گرووپە تەوندئاژۆکانی سووریا هێرشی کردۆتە سەر کانتۆنی کوردنشینی عەفرین.

سەرچاوە: حوڕیەت

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11372

Your Comment

You are replying to: .
captcha