بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەفراسیاو کامل وتەبێژی پۆلیسی کەرکووک کەرکوک رایگەیاند: ڕۆژی سێشەممە، لە سەر رێگای کەرکوک- بەغدا و نزیک بەنزینخانەی باباگوڕگوڕ مامۆستایێکی زانکۆی کەرکووک بەناوی عەلی ئەڵماس بەرەگەز تورکمان لە لایەن ژمارەیێک چەکداری نەناسراوەوە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا کوژراوە.
بەوتەی سەرچاوەکە، ئەو مامۆستایە دانیشتوی گوندی بەشیری سەر بە ناحیەی تازەیە و مامۆستای زانکۆی کەرکووکە و هاوکات یەکێک بوە لە کاندیدەکانی لیستی سەرکەوتنی حەیدەر عەبادی، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment