دروست كردنی هاوپەیمانییێک بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لایەن پارتە کوردستانییەکانەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لایەنەكانی هەرێمی كوردستان پرسی دروست كردنی هاوپەیمانییێکیان بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ناوچە كێشە لەسەرەكان تاوتوێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لایەنەكان بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ چوار شەممە كۆ بوونەوە، كە كۆبوونەوەكە بە كۆبوونەوەی 1+5 ناودەبرێت، بەو پێیەی پێنج لایەنە سەرەكییەكەی هەرێم (پارتی دیموكرات، بزووتنەوەی گۆڕان، یەكێتیی نیشتمانی، یەكگرتووی ئیسلامی‌ و كۆمەڵی ئیسلامی)‌ و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌ و دادپەروەری بەسەرۆكایەتی بەرهەم ساڵح بەشداری تێدا دەكەن، ئەوەش بەدەستپێشخەری حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان.

لە دوای كۆبوونەوەكە بەڵێن عەبدوڵڵا، نوێنەری حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لە میانی لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند كۆبوونەوەیێكی زۆر باش بووە، هەموو لایەنەكان هاوڕابوون لەدروست كردنی یەک لیست بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان.

بەڵێن عەبدوڵڵا راشیگەیاند، لەگەڵ ئەوەی كۆبوونەوەكە كۆبوونەوەیێكی باش بوو، بەڵام بڕیاری كۆتایی نەدراو بڕیارە سبەی پێنج شەممە كۆبوونەوەیێكی تر بكرێت ‌و لەو بارەوە بڕیاری كۆتایی بدرێت.

نوێنەرەكەی حیزبی زەحمەتكێشان ئەوەشی راگەیاند، كە لایەنەكان دەگەڕێنەوە بۆ سەركردایەتی خۆیان‌ و رای ئەوان وەردەگرن، بۆیە نزیكە سبەی پێنج شەممە بگەن بە ئەنجامی كۆتایی.

هەڵبژاردنەكانی عێراق لە 12ی 5ی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، كە پێشتر بۆ ئەو هەڵبژاردنانە، گۆڕان‌ و كۆمەڵ ‌و هاوپەیمانی بۆ ناوچە كێشە لەسەرەكان هاوپەیمانییێكیان بە ناوی "نیشتمان" دروست كردبوو، بڕیارە بەو هاوپەیمانییەش بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن.

سەرچاوە: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11369

Your Comment

You are replying to: .
captcha