کوردپرێس، بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێیەکانی پارێزگای کوردستان، کتێبی مێژووییی مه‌حموود خانی دزڵی، له نووسینی عومه‌ر مه‌عرووف به‌رزه‌نجی و وه‌رگێڕانی جه‌ماڵ شاسواری به زمانی فارسی ڕه‌وانه‌ی بازاڕی کتێبی ئێران و پارێزگای کوردستان کرا.
ئه‌و کتێبه له لایه‌ن بڵاوڤگه‌ی ئه‌وین لە مەریوان چاپ کراوه و له سه‌رتاسه‌ری ئێران بڵاو کراوه‌ته‌وه، کتێبه‌کە ژیاننامه‌ی مه‌حموود خانی دزڵییه.
مه‌حموود خانی دزڵی، یه‌كێک له ناوه دیاره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كوردستانە، کە 97 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر توانی شاری سلێمانی له ژێر دەسەڵاتی بەریتانییهکان ئازاد بکات.
مه‌حموود خان دزڵی دوای ئه‌وه‌ی شێخ مه‌حموود داوای هاوكاریی لێ‌كرد بۆ ڕزگارکردنی سلێمانی به ده‌یان هه‌زار چه‌کداره‌وه چوووه شه‌ڕی بەریتانییهکان.
مەحموود خانی دزڵی له 20ی مه‌ی 1919دا كه ده‌كاته 97 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، به‌و كاره‌ی ناوی خۆی وه‌كوو پاڵه‌وان بۆ مێژوو جێهێشت، چونكه ئازادكردنه‌وه‌ی سلێمانی و شكاندنی بریتانییه‌کان قۆناغێكی تایبه‌ت بوو له ناوچه و هه‌رێمی کوردستان.
مه‌حموود خانی دزڵی، كوڕی عه‌زیز خان، ساڵی ۱۸۷۰ له گوندی (دزڵی)ی ناوچه‌ی هه‌ورامانی ته‌خت له پارێزگای کوردستان له دایک بوووه و لە ساڵی 1870ەوە هەتا ساڵی 1946 لە پارێزگای کوردستان و سنووری سلێمانی خەباتی کردوووە.
بنه‌ماڵه‌كه‌ی یه‌كێک بوون له بنه‌ماڵه سه‌ردار و ده‌ستڕۆیشتووه‌كانی ئه‌وكاته، كه دوای مردنی عه‌زیز خانی باوكی، مه‌حموود خانی كوڕی بۆته جێنشینی و به ماوه‌یێكی كه‌م و له ئه‌نجامی توانا و لێهاتووییی خۆی به سه‌ر ناوچه‌ی دزڵی و ده‌وروبه‌ری هه‌ورامان جێگیر كردوووه.
ناوبانگیی مه‌حموود خانی دزڵی له سه‌ردارێكی به ده‌سه‌ڵاته‌وه گۆڕا بۆ "پاڵه‌وان" دوای ئه‌وه‌ی 97 ساڵ پێش ئێستا له ئازاد كردنی شاری سلێمانی له‌ده‌ست هێزه‌كانی بەریتانیا ڕۆڵی سه‌ره‌كیی بینی، ره‌فیق حیلمی کە ساڵی 1922 ڕاوێژكاری ڕامیاریی شێخ مه‌حموود بوووه، دوای ئه‌و قاره‌مانێتییه و چه‌ند نهبهردیێكیتر به "پاڵه‌وانی شۆڕشه‌كه‌ی شێخ مه‌حموود" ناوی لێ ده‌بات.
ئه‌حمه‌دی خواجه، كوڕی عه‌زیز عوسمان ئاغای ئه‌رده‌ڵانی كه له ساڵی 1922 یه‌كێک بوو له كاتیبهكانی شێخ مه‌حموود له كتێبه‌كه‌یدا (چیم دی)، ده‌ڵێت شێخ مه‌حموود بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به كرده‌وه توندوتیژ و ناشیرینه‌كانی ژنراڵ مێجه‌رسۆن، حاكمی سیاسیی بەریتانیای ئه‌وكاتی شاری سلێمانی بوه‌ستێته‌وه، داوای له مه‌حموود خانی دزڵی کرد تاکوو یارمه‌تیی بدات و ئه‌ویش ده‌ستبه‌جێ هاته هانای شێخ مه‌حموود و به سه‌ختی بەریتانییهکانی شکست دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment