به‌ وێنه‌... قه‌ڵای سرووچکی هه‌رێمی کوردستان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قەڵای سرووچک، یەکێک لە شوێنەوارە دێرینەکانی هه‌رێمی کوردستان و سەر بە شارۆچکەی بەرزنجەیە لە پارێزگای سلێمانی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هەرچەندە هیچ زانیارییێکی پشتڕاست کراوە نییە بۆ مێژووی دروست کردنی قەڵاکە و لە لایەن کێوە دروست کراوە، بەڵام بە گوتەی پاسەوانی قەڵاکە ساڵی 2012 تیمێکی فەرەنسی پشکنینیان بۆ مێژووی دروست بوونی قەڵاکە کردوووە و گەیشتوون بەو ئەنجامەی دروست کردنی قەڵاکە دەگەڕێتەوە بۆ 5000 ساڵ لەمەوبەر.

دواتریش تیمێکی بەریتانی سەردانی هەمان شوێنەوارییان کردوووە و دوای بەدواداچوون گۆڕستانێکی مسوڵمانیان دۆزیوەتەوە، بۆیە پێیان وایە دەسەڵاتی عوسمانی لەم شوێنە بوووە.

بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و پشتگوێ‌خستنەوە بەشێکی زۆری قەڵاکە ڕووخاوە و لە بەردەم هەڕەشەی لەناوچوونی تەواودایە.