بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەردۆغان ئەمریکای بە پیلانگێڕان دژی ئێران و ڕووسیا و تورکیا تۆمەتبار دەکات و دەڵێت ئەمریکا چەک و تەقەمەنی ڕادەستی گرووپە تیرۆریستییەکان دەکات.
ئەردۆغان له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا له په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی كرد، وتی ئەمریکا بڵاوی کردووەتەوە کە داعشی لە ناوبردووە، ئەگەر لەناوت بردووە، بۆچی تا ئێستا لێرەیت.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی: ئەمریکییەکان زۆر شتیان پێگوتین، به‌ڵام به‌داخه‌وه راست قسه‌یان نه‌كرد. ئۆباماش راست قسه‌ی نه‌كرد. له ئێستادا تره‌مپیش له‌سه‌ر هه‌مان رێگه ده‌ڕوات. به ئێمه‌یان گوت 'له منبج ده‌رده‌چین، نامێنینەوە'. باشه بۆچی دەمێننەوە؟ ده‌ی ده‌رچن، كێتان هێناوه‌ته ئه‌وێ؟ په‌یه‌ده، یه‌په‌گه، پهكهكهتان هێنا. ئه‌وانه‌تان هێناو له‌وێدا جێگیرتان كردن. هێشتا به ئێمه‌ش ده‌ڵێن مه‌یه‌ن بۆ منبج. ئێمه دێین بۆ ئه‌وه‌ی منبج راده‌ستی خاوه‌نه راسته‌قینه‌كانیان بكه‌ینه‌وه. جیاوازی ئێمه ئه‌وه‌یه. ئێمه ئه‌وه‌یشمان به ئه‌مریكا گوت. له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستیه‌كاندا جووڵه مه‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر له‌م ناوچه‌یه شتێک بكرێت وه‌رن له‌گه‌ڵ توركیا بیكه‌ن كه له ناتۆدا به‌یه‌كه‌وه‌ن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە لەوانەیە لە تورکیا تێگەیشتنی جیاواز لەمبارەیەوە هەبێت و وتی ئەگەر ئێمە دەمانەوێت ببینە دەوڵەتێکی مەزن و رێگە بەوە نەدەین کەسانێک لەم وڵاتەدا ئازاری گیانمان بدات، دەبێت لەم جوگرافیایەدا یەکلاکەرەوە بین و ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون لە عەفرین سەرکەوتوو بووە.
ئەوەش لە حاڵێکدایە کە تورکیا و گرووپە توندئاژۆ سوورییەکان تا ئێستا لە شەڕی عەفریندا نەیانتوانیوە پێشڕەوی بکەن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment