عەبادی لە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستی دەستی دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، عەبادی بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستی دەستی دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارێز عەبدوڵڵا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئەنقەست پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوا دەخات و ئامادە نییە ئەو مووچەیە بدات.

ئەوەش لە حاڵێکدایە کە عەبادی لە کۆنفرانسە مێدیاییەکانیدا دەڵێت پاش وردبینیی پێویست مووچەکە دەنێرێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق زیادی کرد: نوێنەرانی کورد داوایان لە عەبادی کردووە بە مەبەستی یارمەتی گەیاندن بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی دوو مانگیان پێبدات، بەڵام ئەو ئامادە نییە تەنانەت مووچەی یەک مانگیشیان بدات.

ئارێز عەبدوڵڵا جەختیشی کردەوە عەبادی دەیهەوێت پێکهاتەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ناو بەرێت. ناوبراو وتی عەبادی نایەوێت کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا چارەسەر بکرێن و داوای لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان هەوڵی زیاتر بدات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11335

Your Comment

You are replying to: .
captcha