هه‌ڵبژاردن نه‌خشه‌ی سیاسیی هه‌رێم ده‌گۆڕێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت: هه‌ڵبژاردنی داهاتوو گۆڕانکاریی زۆر به‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسیی هه‌رێمی کوردستاندا ده‌هێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاروان هاشم له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی سومه‌ریه‌نیووزی وتوه‌: ئه‌و حیزبانه‌ی پێش 27 ساڵ تا ئێستا له‌ هه‌رێم خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بوون ناتوانن ڕێژه‌ی ده‌نگی پێویست بۆ پێکهێنانی حکوومه‌ت به‌ده‌ست بهێنن.

کاروان هاشمی زیادی کرد: هاووڵاتییانی هه‌رێمی کوردستان متمانه‌یان به‌ دوو حیزبه‌ سه‌ره‌کییه‌که‌ی کوردستان نه‌ماوه‌ چوونکه‌ ئه‌و دوو حیزبه‌ له‌ ئیداره‌ کردنی کاروباری ئابووری و نیشتمان و قه‌ومیدا شکستیان هێناوه‌ و به‌رپرسیارن له‌م دۆخه‌ ناله‌باره‌ی هه‌رێم.

ناوبراو هیواشی خواست گۆڕان و هاوپه‌یمانه‌کانی زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11322

Your Comment

You are replying to: .
captcha