چین ڕاوچیی فڕۆكه‌ی شه‌به‌حی ئه‌مریكی دروست ده‌كات

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كان ئاشكرایان كرد كه‌ چین جۆره‌ فڕۆكه‌یێكی سه‌ربازی دروست كردوووه‌ که‌ توانایێكی به‌هێزی هه‌یه‌ و ده‌توانێت هه‌ست به ‌فڕۆكه‌ی شه‌به‌حی ئه‌مریكی بكات ‌و ڕووبه‌ڕووی ببێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فڕۆكه‌كه‌ به‌ "ڕاوچیی شه‌به‌ح" ناو ده‌برێت كه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی توانای ئاشكرا كردنی فڕۆكه‌ی جۆری "Grumman E-2 Hawkey"ی ئه‌مریكی هه‌یه‌.

ناوی ئه‌و فڕۆكه‌ ئه‌مریكییه‌ ‌فڕۆكه‌ی شه‌به‌حه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌زگا ئاشكراكه‌ره‌كانی فڕۆكه‌ ناتوانن هه‌ست به ‌بوونی بكه‌ن به‌ڵام ئه‌م فڕۆكه‌ چینییه‌ ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه‌ و له‌ ماوه‌یێكی كه‌مدا ئاشكرای ده‌كات.

فڕۆكه‌كه‌ به‌ "KJ-600" ناو نراوه‌ كه‌ خاوه‌نی كۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندی به‌رزه‌ و جگه‌ له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی شه‌به‌ح، توانای ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی جۆری (F-22) و (F-35)ی ئه‌مریكی هه‌یه‌.

فڕۆكه‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای "Xian Aircraft Corporation"ه‌وه‌ دروست ده‌كرێت كه‌ كێشه‌كه‌ی له ‌نێوان 25 بۆ 30 تۆندایه ‌و ئێستا له‌ قۆناغی تاقی‌كردنه‌وه‌دایه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11319

Your Comment

You are replying to: .
captcha