هەرێمی کوردستان بێ بەشە لە سەرکردایەتیێکی بەتوانا

بەشی جیهان- پەیمانگای ئەمەریکەن ئینترپرایز دەڵێت بوونی گەندەڵیی ئابووری و ڕووبەڕووبوونەوەی توندی ڕەخنەگران لە خاڵە لاوازەکانی سەرکردەکانی هەرێمی کوردستانە و جەخت دەکاتەوە کە ئەم ناوچەیە بێ بەشە لە سەرکردایەتیێکی بەتوانا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمدواییانەدا بەبۆنەی دەرکردنی حوکمی زیندان بۆ چەند ڕۆژنامەنووس و ڕەخنەگری حکوومەت ڕووبەڕووی ڕخنەی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ و ژمارەیێک بەرپرسی حکوومەی لە دەروەی عێراق بووەتەوە.

پەیمانگای ئەمەریکەن ئینترپرایز لە یادداشتێکدا ڕایدەگەیێنێت ڕیشەی هەمووی ئەم ڕووداوانە لە هەرێمی کوردستان بۆ لاوازبوونی دەسەڵاتدارانی حکوومەت و مەیلیان بە مانەوە لە دەسەڵات دەگەڕێتەوە.

ئەم یادداشتە کە مایکل ڕۆبین شرۆڤەکاری ئەمریکی پرسی کورد نووسیویەتی، ڕەخنەکان ڕووبەڕووی سەرکردەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردۆتەوە کە بە وتەی ناوبراو لەسەرەتای دامەزراندنی هەرێمی کوردستانەوە سەرکردایەتیی ئەم ناوچەیان بەشێوی میراتی دەساودەس کراوە.

بەڕای ئەم شرۆڤەکارە ئەمریکییە کە هەمیشە خاڵە لاوازەکانی هەرێمی کوردستانی شی کردۆتەمە، کێشەی ئێستاکەی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاوڕانەبوونی سەرکردایەتیی هەرێم و چینەکانی خەڵکە کە ئەوەش دوور کەوتنەوە لە کێشەکانی کۆمەڵگای لێکەوتۆتەوە.

مایکل ڕۆبین گەورەترین خاڵی لاوازی هەرێمی کوردستان بە ڕووبەڕووبوونەوەی توندی حوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ڕەخنەگرانی حکوومەت دەزانێت کە ئەمەش ژمارەیێم کێشە وەکوو گەندەڵیی لێکەوتۆتەوە کە بەبۆنەی سەرکوتی ڕەخنەگرانەوە هیچ کات چارەسەر ناکرێت.

ناوبراو بڕوای وایە کە سەرکردایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەیانتوانیوە کە دەرفەتەکان لەبەرژەوەندیی ناوچەکەی خۆیان بقۆزنەوە و وەکوو نموونە ئەم بابەتە دێنێتەوە کە لە هێرشە مووشەکییەکەی ئەم دواییەدا بۆسەر هەولێر کە هاوخەمیی ژمارەیێک زۆر لە وڵاتان لەوان ئەمریکای بەدواوە بوو سەرکردەکانی هەرێم نەیانتوانی بابەتەکە بکەنە هۆکارێک بۆ جێگیر بوونی پێگەی ئەم ناوچەیە لە عێراق.

ئەم شرۆڤەکارەی پرسی کوردەکان بڕواشی وایە ڕووبەڕووبوونەوەی توندی ڕۆژنامەوانان لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئەوەش لە کاتێکدا کە ئیدارەی جۆ بایدن وەکوو دۆستی کورد تازە دامەزراوە، سووتاندنی دەرفەت بوو چوونکە ئەم هەڵمەتەی حکووەت بووە هۆی ئەوەی کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە بەیاننامەیێکدا داوای لەبەچاو گرتنی مافی ئازادیی ڕادەربڕین بکات.

مایکل ڕۆبین بڕواشی وایە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی ئەم ناوچەیە ناتەوانن لە بەرز کردنەوەی پێگەی ناوچەکەیان و ئەمەش بووەتە هۆکارێک بۆ دوور کەوتنی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە هەرێم.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1131

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha