80 لە سەدی گوندنشینانی بۆکان تا ساڵی 98 بۆریی گازیان بۆ دەکێشرێت

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- فەرمانداری شاری بۆکان ڕایگەیاند: تا کۆتایی ساڵی 98 زیاتر لە 80 لە سەدی گوندنشینانی بۆکان بۆریی گازیان بۆ دەکێشرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمال خوسرەوی ڕۆژی دووشەممە 16ی ڕێبەندان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی پڕۆژەی گاز کێشان بۆ گوندی گول مەرزەنگ لە دەڤەری شاری بۆکان وتی: پڕۆژەی کێشانی بۆریی گاز بۆ گوندەکانی میحوەری مەلالر سەربە سیمینە گوندەکانی گول مەرزەنگ، ئاتا بڵاغی و کول ئاوا بە گوژمەی 9000 ملیۆن ڕیاڵ 247 بنەماڵە دەگرێتە بەر.

خوسرەوەی زیادی کرد: بە ئاوڕ دانەوە لە ڕێکەوتننامەی نێوان وەزارەتی ناوخۆ، پارێزگاری و فەرمانداریی شاری بۆکان تا کۆتایی ساڵی 98 زیاتر لە 80 لە سەدی گوندنشینانی بۆکان بۆریی گازیان بۆ دەکێشرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11301

Your Comment

You are replying to: .
captcha