بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێبوار تاڵەبانی گوتی دادگای باڵای فیدراڵی هەڵکردنی ئاڵای کوردستانی لە کەرکووک بە یاسایی داناوە، داواشی کردووە لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانە بکرێت کە ئاڵای کوردستانیان لە کەرکووک داگرتووە.
دادگای فیدراڵی هەر ئەمڕۆ لە بڕیارێکدا سکاڵاکانی لەسەر رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕەت کردنەوە، کە لەلایەن عەرەب و تورکمانەکانەوە بەهۆی بڕیاردان بۆ هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەری تۆمار کرابوون.
سەرچاوە: ڕووداو
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment