به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لیم شووشكه‌یی په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به SNNی ڕاگه‌یاند: وه‌كوو نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بێهیوا بووین له‌وه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق پشكی كورد بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ (17%) چوونكه حه‌یده‌ر عه‌بادی بڕیاری دا لیژنه‌یێک له نێوان نوێنه‌رانی كورد له لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی داراییی عێراق پێک بهێنێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه به‌ڵام دواتر ئاماده نه‌بوو لیژنه‌كه پێک بهێنێت.
ناوبراو وتیشی: "هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌كوو فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه نه‌بووین. ئێمه له‌گه‌ڵ خودی عه‌بادی دانیشتووین كه‌چی ڕاده‌ستی لیژنه‌مان ده‌كات به‌و واتایه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكه‌م".
سه‌لیم شووشكه‌یی ڕاشیگه‌یاند: سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ سوننه‌كان ڕێكه‌وت له‌باره‌ی بودجه‌وه. كاتێكیش شیعه و سوننه ڕێک ده‌كه‌ون پێویستیان به كورد نامێنێت چوونكه پێكه‌وه ده‌توانن ڕێژه‌ی یاسایی ته‌واو بكه‌ن و پڕۆژه‌یاسای بودجه تێپه‌ڕێنن وه‌ک كوردیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان پێده‌كرێت دانیشتنه‌كان بایكۆت بكه‌ین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment