گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بڕیاری گه‌ل ڕێگای ڕاسته‌ بۆ ده‌ستاوده‌ست كردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی لیستی هاوپه‌یمانیی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری له‌ دیدارێک له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان له‌ عێراق ده‌ڵێت: گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بڕیاری گه‌ل ڕێگای ڕاسته‌ بۆ ده‌ستاوده‌ست كردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی ڕابردوو (4ی فێبریوێری) د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌ شاری سلێمانی پێشوازیی كرد له‌ یان کۆبیش نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتوووه‌كان له‌ عێراق و وه‌فدێكی یاوه‌ری و سه‌باره‌ت به‌ هه‌لومه‌رجی سیاسی و تێپه‌راندنی دۆخه‌كه‌ گفتوگۆیان كرد.

له‌ دیدارێكدا هه‌ر دوو لا هاوڕا بوون كه‌ پێویسته‌ به‌ جددی كار بۆ چاره‌سه‌ر كردنی بنه‌ڕه‌تی كێشه‌ و قه‌یرانه‌كانی ئێستا بكرێت و هه‌موو هه‌وڵه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌ بنرێت.

له‌ به‌شێكی‌تری دیداره‌كه‌دا د. به‌رهه‌م ته‌ئكیدی كرده‌وه له‌ ئه‌نجام‌دانی هه‌ڵبژاردنی پاک و بێگه‌رد و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بڕیاری گه‌ل ڕێگای ڕاسته‌ بۆ ده‌ستاوده‌ست كردنی دیموكراسییانه‌ و ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات.

له‌و دیداره‌دا سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ته‌ئكید كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ به‌ ڕێگای گفتوگۆ و ئاشتییانه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێت به‌ ئاڕاسته‌ی خزمه‌ت كردنی پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌منی و به ‌تایبه‌تی بژێوی خه‌ڵک.

له‌ کۆتاییی دیداره‌که‌دا ھه‌ر دوو لا ته‌ئکیدیان کرده‌وه‌ له‌ ئاسایی کردنه‌وه‌ی دۆخی که‌رکووک و دوزخورماتوو به‌ ئاڕاسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رجه‌م پێکھاته‌کان و پێکه‌وه‌ژیان تێیدا.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11271

Your Comment

You are replying to: .
captcha