دامەزرانی حیزبێکی نوێ لە ژێر ناوی پارتی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستانی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەواڵەکان باس لە دامەزرانی حیزبێکی نوێ لە سلێمانی دەکەن لە ژێر ناوی « پارتی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان».

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەختیار مستەفا ئەندامی کونگرەی سەرەتایی بزووتنەوەی تازە دامەزراوی « پارتی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان» لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو بزووتنەوەیە دوورە لە ئەندێشە عەشیرەی و بزووتنەوەیێکی کۆمەڵایەتییە و لە سەر ئەو باوڕەدایە کە نیزامی ماڵیی پەرلەمانی ناتوانێت کێشەکان و داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان چارەسەر بکات.

بەختیار مستەفا جەختیشی کرد کە پارتی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان دژی سەرهەڵدانی ناکۆکیی ئایینی و عەشیرەی و تایفی لە هەرێمی کوردستانە.

سەرچاوە: «الموقف العراقی»

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11264

Your Comment

You are replying to: .
captcha