ھاوپه‌یمانێتییه‌‌که‌ی نێوان پارتی و یه‌کێتی ھه‌ڵوه‌شایه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ھاوپه‌یمانیی نێوان یه‌کێتی و پارتی و شیووعی بۆ ھه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق له ‌پارێزگای دیاله‌ ھه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ و به‌رپرسێکی پارتی ھۆکاره‌که‌ی بۆ ئاماده ‌نه‌بوونی ھه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌گێڕێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕزگار حاجی حه‌مه‌ جێگری سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق به ‌خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: له ‌کۆی ئه‌و ٢٧ ھاوپه‌یمانێتییه‌ش که‌ له‌ پێشوودا له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق پێکھێنرا بۆ به‌شداری کردن له‌ ھه‌ڵبژارنه‌کان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو هاوپه‌یمانێتییێک له‌سه‌ر داوای خۆیان له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌ ھه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌ که‌ له ‌نێوان یه‌کێتی و پارتی و شیووعی پێکھێنرابوو.

جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا به‌رپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ خانه‌قین به‌ خه‌ندانی ڕاگه‌یاند له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌ ھاوپه‌یمانێتییێکی باشمان ڕاگه‌یاند که‌ له‌ شه‌ش لایه‌نی کوردی پێکھاتبوو به‌ڵام لایه‌نه‌کان کشانه‌وه‌ و ته‌نھا یه‌کێتی و پارتی و شیووعی مانه‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: "ئێمه‌ وه‌کوو پارتی ھه‌ر بڕیارمان دابوو به‌شداری له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌که‌ین چوونکه‌ پارتی بۆ خۆی بڕیارێکی دابوو به‌شداری له‌ ھه‌ڵبژاردنه‌کان نه‌کات و له‌گه‌ڵ قیاده‌ی خۆمان قسه‌مان کرد ڕه‌زامه‌ندییان نیشان دا که‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ین به ‌لیستی سه‌ربه‌خۆ له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌".

شایانی باسه‌؛ بڕیاره‌ ١٢ی مه‌ی ئه‌مساڵ له‌ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌ بچێت و ھاوپه‌یمانی دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری و گۆڕان و کۆمه‌ڵ ھاوپه‌یمانیی نیشتیمانیان پێکھێناوه‌ بۆ ھه‌ڵبژاردنه‌کان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11245

Your Comment

You are replying to: .
captcha