ڕاگرتنی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی شاره‌كانی هه‌رێم هه‌ڵه‌یه ‌و سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری پۆسته ‌و گه‌یاندن له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێم ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ڕاگرتنی هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆنیی زه‌مینیی شاره‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراقه‌وه‌ "كارێكی زۆر هه‌ڵه ‌بوووه ‌و سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، كاروان ڕه‌زا به‌ڕێوه‌به‌ری پۆسته ‌و گه‌یاندن له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه ‌و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌ خه‌ندانی ڕاگه‌یاند: "ڕاگرتنی هێڵی ته‌له‌فۆنیی زه‌مینیی هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێم نووسراوی ئاڕاسته‌ی ئه‌وه‌ ده‌سته‌یه‌ كردوووه‌ كه‌ بڕیاری ڕاگرتنه‌كه‌ی داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ نزیكترین كاتدا به‌ بڕیاره‌كه‌ی خۆیدا بچێته‌وه‌".

كاروان ڕه‌زا ئه‌وه‌شی وت: "له‌ ڕێگه‌ی دادگای فیدڕاڵییه‌وه‌ سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین و به‌رپرسیاریشیان ده‌كه‌ین له‌ هه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ و كێشه‌یێک كه‌ دروست ببێت".

شایانی باسه‌؛ ماوه‌ی دوو رۆژه‌ حكوومه‌تی عێراق هێڵه‌كانی ته‌له‌فۆنیی زه‌مینیی هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ڕاگرتوووه ‌و به‌شداربوووانی ئه‌و هێڵانه‌ ناتوانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ هێڵه‌كانی مۆبایله‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11243

Your Comment

You are replying to: .
captcha