به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر له میانی لێدوانێكی ڕایگه‌یاند: هیچ ڕێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و سوپای ئه‌و وڵاته نییه ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كانی که‌رکووک و خورماتوو.
ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕاشیگه‌یاند: هیچ كۆبوونه‌وه‌یێک له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق نییه و گفتوگۆش له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆن نه‌كراوه.
قسه‌كانی جه‌بار یاوه‌ر له كاتێكدایه چه‌ند ده‌نگۆیێک هه‌یه كه گوایه هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له ناوچه‌كانی که‌رکووک و خورماتوو ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له دژی پاشماوه‌كانی چه‌كدارانی داعش ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
پێشتریش فه‌ریق روكن عه‌بد ئه‌میر یارالله جێگری سوپاسالاری عێراق ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو که ئۆپه‌راسیۆنی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه له دژی چه‌كدارانی داعشه كه "ئێستا گروپێک له‌و ناوچه به ناوی ئاڵا سپییه‌كان دروست كراون".
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment