به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میرعه‌لی ئه‌کبه‌ر به‌نی هاشمی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئیرنادا وتی: ئه‌م زیندانییانه سێ که‌س بوون و تاوانی کوشتنی دوو هاووڵاتیی ورمێ له سه‌ریان سه‌لماوه و 10 ساڵه له زیندانی ناوه‌ندیی ورمێدان.
ڕۆژی جێبه‌جێ بوونی حوکمی قه‌ساس و به هه‌وڵی به‌رپرسانی ئیداره‌ی دادی ورمێ و گرووپی وه‌رگرتنی ڕه‌زایه‌تی له سکاڵاکاران دواجار له سێداره ڕزگاریان بوو و بۆ ژیان گه‌ڕانه‌وه.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گرووپێک به ناوی وه‌رگرتنی ڕه‌زایه‌ت له سکاڵاکاران به هاوکاریی ده‌زگای داد و به‌رپرسانی ئه‌و دادگه‌یه له تێکڕای وڵات و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا پێکهاتوووه و له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه تا وه‌کوو ئێستا له پارێزگا 15 زیندانی له‌م ڕێگایه‌وه ڕه‌زایه‌تییان بۆ گیراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment