بکوژانی دوو هاووڵاتیی ورمێ له‌ سێداره‌ ڕزگاریان بوو

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کاروباری زیندانه‌کان و په‌روه‌ردنه‌وه‌ی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ده‌ڵێت: سێ زیندانیی مه‌حکووم به‌ قه‌ساس له‌ لایه‌ن سکاڵاکاره‌کانیانه‌وه‌ ڕه‌زایه‌تی بۆ درا و له‌ سێداره‌ ڕزگاریان بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میرعه‌لی ئه‌کبه‌ر به‌نی هاشمی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئیرنادا وتی: ئه‌م زیندانییانه‌ سێ که‌س بوون و تاوانی کوشتنی دوو هاووڵاتیی ورمێ له‌ سه‌ریان سه‌لماوه‌ و 10 ساڵه‌ له‌ زیندانی ناوه‌ندیی ورمێدان.

ڕۆژی جێبه‌جێ بوونی حوکمی قه‌ساس و به‌ هه‌وڵی به‌رپرسانی ئیداره‌ی دادی ورمێ و گرووپی وه‌رگرتنی ڕه‌زایه‌تی له‌ سکاڵاکاران دواجار له‌ سێداره‌ ڕزگاریان بوو و بۆ ژیان گه‌ڕانه‌وه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گرووپێک به‌ ناوی وه‌رگرتنی ڕه‌زایه‌ت له‌ سکاڵاکاران به‌ هاوکاریی ده‌زگای داد و به‌رپرسانی ئه‌و دادگه‌یه‌ له‌ تێکڕای وڵات و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا پێکهاتوووه‌ و له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌ تا وه‌کوو ئێستا له‌ پارێزگا 15 زیندانی له‌م ڕێگایه‌وه‌ ڕه‌زایه‌تییان بۆ گیراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11240

Your Comment

You are replying to: .
captcha