بهپێی ههواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی بڵاو کرایەوە کە داعش نیوەی پارێزگای کەرکووکی لە ژێر کۆنترۆڵدایە، دوێنێ وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ئەو هەواڵانەی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند: "هێزە ئەمنییەکانی عێراق کۆنترۆڵی تەواوی پارێزگای کەرکووکیان لە دەستدایە."
دوێنێ چەند میدیایێک لە زاری پەرلەمانتارێکەوە بڵاویان کردەوە داعش سەدان چەکداری لە چەند ناوچەیێکی پارێزگای کەرکووک بڵاو کردۆتەوە و نێوەی پارێزگاکەی لە ژێر دەستدایە.
هاوکات پێشتر ڕاکان جبووری پارێزگاری کەرکووک بە ئاژانسی ئانادۆڵۆی وتوووە: شانەی نووستوی داعش لە پارێزگاکەدا بوونیان هەیە و بهو هۆیەوە ناوبەناو توندوتیژی ڕوو دەدات.
چوار مانگ لەمەوبەر هێزە عێراقییەکان قەزای حەویجەیان کۆنترۆڵ کردەوە کە دوا ناوچە بوو لە کەرکووک بە دەستی داعشەوە مابوو، دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی هەرێمیش، هێزە عێراقییەکان چوونە کەرکووک و ناوچە کێشەلەسەرەکانی دیکە و کۆنترۆڵیان کرد.
سهرچاوه: NRT
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment