بەشی تورکیا- تانکێکی سوپای تورکیا لە ناوچەی شێخ خەرووس لە باکووری ڕۆژئاوای عەفرین کرایە ئامانجی هێزەکانی یەپەگە و تێکشکێندرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی دۆغانی تورکیا باس لەوە دەکات بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە وەدەست هاتوون تانکێکی سوپای تورکیا لە ناوچەی شێخ خەرووسی عەفرین کراوەتە ئامانجی هێزەکانی یەپەگە و تێکشکێندراوە.

هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە پشتڕاستیان کردۆتەوە کە تانکەکە لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە تێکشکاوە.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 11226

Your Comment

You are replying to: .
captcha