نه‌وه‌یێكی نوێی مۆبایلی نۆكیا 3310 دروست ده‌كرێت

به‌شی زانست و ته‌کنه‌لۆجیا- كۆمپانیای ئێچ ئێم دی فیله‌ندی نه‌وه‌یێكی نوێی مۆبایلی به‌ناوبانگی Nokia 3310 به‌رهه‌م هێنا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م نه‌وه‌ نوێیه‌ی مۆبایلی نۆكیای 3310 نه‌وه‌ی سێهه‌می مۆبایله‌ مێژووییه‌كه‌یه‌ كه‌ ئه‌م نه‌وه‌یه‌ مۆبایلێكی زیره‌كی پێشكه‌وتوووه‌.

نۆكیا ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ی به‌ سیسته‌می 4G به‌رهه‌م هێناوه وو به‌وه‌ش ده‌توانرێت ببه‌سترێت له ‌تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت.

هه‌روه‌ها مۆبایله‌كه‌ سیسته‌می YunOS تێدایه‌ و خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی به‌رزه‌ كه‌ ورده‌كارییه‌كه‌ی نه‌خراوه‌ته‌ ڕوو.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11211

Your Comment

You are replying to: .
captcha