به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێزان شێخ دلێر له‌و باره‌یه‌وه به هه‌واڵده‌ریی "المعلومه"ی وتوه: حه‌یده‌ر عه‌بادی پشکی بودجه‌ی هه‌رێمی کوردستانی له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2018ی عێراقدا بۆ له‌سه‌دا 12 دابهزاندوووه به پاساوی ئه‌وه‌ی له به‌ر به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی سزای هه‌رێم بدات.
ناوبراو زیادی کرد: عه‌بادی به‌رپرسیاره له‌وه‌ی که تا ئه‌م کاته پڕۆژه‌یاسای بودجه په‌سه‌ند نه‌کراوه.
ڕێزان شێخ دلێر ده‌شڵێت: دیدار و گفتوگۆی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مانتارانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای بودجه ئه‌نجامی نه‌بوووه چونکه ئێستاش عه‌بادی مکووڕه له سه‌ر پشکی له‌سه‌دا 12ی هه‌رێمی کوردستان.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد گشتپرسییه‌که‌ی هه‌رێم بوووه هۆی ئه‌وه‌ی عه‌بادی سزای حکوومه‌تی هه‌رێم بدات. هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش شایسته دارایییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ڕێژه‌ی سه‌تا 12 که‌می کردوووه.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی یه‌کێتی وتیشی: هه‌رێمی کوردستان چوار پارێزگای سلێمانی، هه‌ولێر، دهۆک و حه‌ڵه‌بجه له‌خۆ ده‌گرێت و ده‌بێت پشکی بودجه‌که‌ی هه‌مان 17 له سه‌د بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment