به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود حه‌یده‌ر له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووک نووسیویه‌تی: "ڕۆژی 1ی فێبریڤێریی 2018 دوو کۆبوونەوەمان لەگەڵ حه‌یده‌رعه‌بادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا. باسی زۆربەی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدامان کرد، له‌وانه‌ش پشکی کورد، بودجەی پێشمەرگە، مووچەی فەرمانبەران و پارێزگای ھەڵەبجە. ھەروەھا باسی کێشەی ھەوڵی تەعریبی کەرکووک و پاکتاوی نەژادی دوزخورماتوو کرا".
مه‌سعوود حه‌یده‌ر له به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "سەرۆک وەزیران دووپاتی کردەوە، ھەوڵی تەعریب ڕاگیراوە، به‌ڵام لەو ناوچانە کێشەی موڵکی ھەن. هه‌روه‌ها عه‌بادی جه‌ختی كرده‌وه، ئەوەی له دووز ڕوویدا، ھەڵەیێکی گەورە بوو و دەبێت خەڵکەکەی بگەرێتەوە و قەرەبووش بکرێنەوە".
وه‌ک ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده ئاماژه‌ی پێده‌كات "شایستە داراییەکانی جووتیاران بابه‌تێكی دیكه بوو لە تەوەرە سەرەکییه‌کانی کۆبوونەوەکە و بریارە لەگەڵ وەزیری بازرگانی پەیوەندی بکەن بۆ وەرگرتنی دوا زانیاری لە سەر کات و چۆنێتیی خه‌رج كردنی پاره‌ی جووتیاران، هه‌وره‌ها باس له مووچه‌ی فه‌رمانگه فیدراڵییه‌كانیش كرا و عه‌بادی گوتی، مووچه‌كانیان نێردراوه".
سه‌باره‌ت به مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیش، مه‌سعوود حه‌یده‌ر گوتی: "عه‌بادی دووپاتی کردەوە بڕیار له سه‌ر ناردنی ته‌واوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دراوه و ته‌نیا هه‌ندێ كاتی پێویسته بۆ وردبینی كردن له لیستی مووچه‌خۆران".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به مووچه‌ی هه‌ر دوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ش گوتی: "عه‌بادی به‌وانی ڕاگه‌یاندوووه، ئه‌و 250 ملیار دیناره‌ی له بانکی مه‌ركه‌زی هه‌رێمی كوردستانه، بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه، بۆ خه‌رج كردنیشی چاوه‌ڕێی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی وردبینی ده‌كه‌ن".
مه‌سعوود حه‌یدر له دوا نووسینه‌كه‌یدا جه‌خت ده‌كاته‌وه، عه‌بادی له سه‌ر پێشنیازی ئه‌و بڕیاریدا لێژنه‌یێكی ته‌كنیكی له ئه‌ندامه كورده‌كانی لێژنه‌ی دارایی و وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پێكبهێنێت بۆ تاوتوێ كردن و دانوستان له سه‌ر پشكی كورد له بودجه‌ی گشتیی ساڵی 2018.
سه‌رچاوه: Kurdistan24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment