به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به SNNی ڕاگه‌یاند: "تورکیا سه‌ره‌ڕای بنکه سه‌ربازییه‌کانی له ھه‌رێم له خاکی عێراقیشدا بنکه‌ی سه‌ربازیی ھه‌یه و به به‌رده‌وامی داوا له‌و وڵاته ده‌کرێت بکشێنێته‌وه به‌ڵام تا ئێستا ھیچ کام له‌و داواکارییانه به گرنگ دانه‌نراون له‌لایه‌ن ئه‌نکه‌ره‌وه".
ناوبراو وتیشی: "تورکیا پێش ھه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ھیچ ھه‌نگاوێک نانێت به ئاراسته‌ی خاکی ھه‌رێم یان شنگال و ناوچه سنورییه‌کانی چوونکه ئه‌و بابه‌ته ده‌بێته چه‌کێک بۆ موزایه‌ده‌ی به‌شێکی لایه‌نه سیاسییه‌کان و ھه‌موو په‌لامارێکی ئه‌و وڵاته‌ش له دوای ھه‌ڵبژاردن به‌نده به جۆری ئه‌و حکوومه‌ته‌ی له داھاتوودا پێک ده‌ھێندرێت".
به وته‌ی جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری، به‌غدا کۆمه‌ڵێک خاڵی ھاوبه‌شی دژ به ھه‌رێمی له‌گه‌ڵ تورکیا ھه‌یه و تورکیاش ئه‌و خاڵه ھاوبه‌شانه‌ی ئیستغلال کردوووه بۆ مانه‌وه‌ی بنکه سه‌ربازییه‌کانی له خاکی عێراق و ده‌شڵێت: "به‌ڵام له داھاتوودا ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه کۆتایی‌یان پێ دێت".
عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن سه‌باره‌ت به دواھهڵوێستی عێراق بۆ ڕێگری کردن له په‌لاماردانی ناوچه‌کانی ھه‌رێم و زیاد کردنی ژماره‌ی بنکه سه‌ربازییه‌کانی وتی: "ئه‌گه‌ر له ڕێگه‌ی شه‌ڕیش نه‌بێت بۆ ده‌رکردنیان، له ڕێگه‌ی دیکه‌وه ناچار به کشانه‌وه له عێراق ده‌کرێن".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment