ئەمریکا جارێکی تر لە سەر زەروورەتی سنووردار کردنی ئۆپەراسیۆنی عفرین هۆشداری دەداتە تورکیا

بەشی جیهان- ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگرىی ئه‌مريكا بۆ كاروبارى په‌يوه‌ندييه‌ گشتييه‌كان، دانا وايت رايگه‌ياند، پێنتاگۆن له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ به‌رده‌وامه‌ و داواي لێكردوووه‌، سنوورێك بۆ كۆتايی هێنان به‌ هێرشه‌كانى بۆ سه‌ر عه‌فرين دابنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس وايت له‌ كۆنگره‌يێكى رۆژنامه‌وانيدا، كه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگرىی ئه‌مريكا (پێنتاگۆن) ئه‌نجامي دا، رايگه‌ياند، ئه‌مريكا له‌ نيگه‌رانييه‌كانى توركيا سه‌باره‌ت به‌ پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌) تێده‌گات.

گوتيشى: "وه‌زيرى به‌رگریی ئه‌مريكا جيمس ماتيس له‌و بڕوايه‌دايه‌ ئه‌وه‌ى توركيا له‌ عه‌فرين ئه‌نجامي ده‌دات، خزمه‌تى ئۆپراسيۆنى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌ سووريا ناكات".

ئه‌م لێدوانه‌ى وايت له‌ كاتێكدايه‌ هێرشه‌كانى سوپاى توركيا پێى نايه‌ 14يه‌مين رۆژييه‌وه‌ و شه‌ڕ و پێكدادانى نێوان سوپاى توركيا و هاوپه‌يمانه‌كانى له‌ لايه‌ك و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه‌) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ لايێكى ديكه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئێواره‌ى رۆژى شه‌ممه‌ 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، كاتژمێر (05:00) هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين له‌ ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه‌ زه‌يتون" و به‌ بۆمبابارانكردنى شاره‌كه‌ له‌ لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه‌ به‌ ره‌سمى ده‌ستيپێكرد.

ئۆپراسيۆنه‌كه‌ وێڕاى به‌شداریى تانك، زرێپۆش، تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته‌، به‌ ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له‌ چه‌كداره‌ ميليشياييه‌كانى "سوپاى ئازادى سووريا" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11187

Your Comment

You are replying to: .
captcha