عێراق مەرزە لاوەکی و نافەرمییەکانی هەرێمی کوردستانی داخست

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عەبدولڕەحمان عەلی بڕیاردەری لیژنەی بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: وەزارەتی ناوخۆی عێراقی فیدڕاڵ هێزەکانی پاسەوانی سنووری هەرێمیان ئاگادارکردوووەتەوە، ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ داخستنی سەرجەم مەرزە لاوەکییەکان لەماوەی (۲٤)کاتژمێردا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عەبدولڕەحمان عەلی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک باسی لەو باتە کردوووە و روونیشی کردوووەتەوە: لەدوێنێ یەکی شوباتەوە بڕیارەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی پاسەوانی سنوورەوە چوووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە و سەرجەم مەرز و دەروازە لاوەکییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتانی دراوسێ داخران کە "پێشتر جوڵەی زۆریان تێدابوو".

ناوبراو دەشڵێت، تائێستا نازانرێت هۆکاری داخستنی ئەو مەرز و دەروازە لاوەکی و نافەرمیانە چین و ڕوون نەکراوەتەوە بۆچی بڕیارێکی لەوشێوەیە دراوە و تا کەی داخستنەکە بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەش کردووە: ئەندامانی کوردی پەرلەمانی عێراق لەو بابەتە ئاگادارکراونەتەوە تا بەدواداچوونی بۆ بکەن.

سەبارەت بە کاریگەریی داخستنی ئەو مەرزە لاوەکییانەش وتی: "دەیان مەرز و دەروازەی نیمچەفەرمی و لاوەکی لە سنوورەکان هەن کە بژێوی ژیان و گوزەرانی سەدان و هەزاران خێزان و هاووڵاتیی هەرێمیان لەسەرە، بەداخستنی یەکجاریی ئەو مەرز و دەروازانە هەزاران هاووڵاتیی تری ئەم هەرێمە لەم دۆخە خراپەی دارایی و بێ موچەییەدا بێکار دەبن و کاریگەرییش دروست دەکەن لەسەر چۆڵ بوونی زیاتری گوندەکان بەتایبەت ئەو گوندانەی کە مەرزی لاوەکییان لێوە نزیکە یاخود پێیدا دەڕوات" .

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11178

Your Comment

You are replying to: .
captcha