حکوومەتی سووريا: ئۆپراسیۆنەکەى تورکیا لە عەفرین داگیرکارییە

بەشی سووریا- حکوومەتى سووریا ئۆپراسیۆنەکەى تورکیاى لە سنوورى عەفرین بە "دوژمنکاریی ڕاستەوخۆ و داگیرکارى" ناو دەبات و ڕایگەیاند، لەسەر ئەو بنەمایە مامەڵەى لەگەڵدا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس وەزارەتى دەرەوەى سووریا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند، "ئۆپراسیۆنى سەربازیى تورکیا لە باکوورى سووریا دوژمنکاریی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر کۆمارى عەرەبیی سووریا و سەلامەتىی خاکەکەى".

ئەو وەزارەتە جەختیشی کردۆتەوە، بوونى هەر هێزێکى سەربازىی بیانى لەسەر خاکى سووریا بەبێ ڕەزامەندى "دوژمنکاری و داگیرکارییە" و لەسەر ئەو بنەمایە مامەڵەى لەگەڵدا دەکات.

ماوەى دوو هەفتەیە سوپاى تورکیا و گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانى ئۆپراسیۆنی وشکانى و ئاسمانییان بۆسەر کانتۆنى عەفرین دەست پێکردوووە، کە لەژێر کۆنتڕۆڵى هێزەکانى سووریاى دیموکراتدایە.

هێرشەکە کردنەوەى بەرەیێکى دیکەى شەڕ بوو لە شەڕى ناوخۆى سووریا کە حەوت ساڵە بەردەوامە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11173

Your Comment

You are replying to: .
captcha