گوته‌بێژی پنتاگۆن: هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ته‌ركیز له‌ شه‌ڕی داعش لاده‌بات

بەشی سووریا- گوتەبێژی پێنتاگۆن دەڵێت ، وڵاتەکەی ئیدانەی هەر هێرشێک دەکات بۆ سەر تورکیا و لە هەمان کاتیشدا یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەڵێت ، هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ته‌ركیز له‌سەر شه‌ڕی داعش لاده‌بات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس دانا وایت ، یاریدەدەری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین رایگەیاند: "هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ته‌ركیز له‌ شه‌ڕی داعش لاده‌بات بۆیه‌ داوامان لێیان كردووه‌ كه‌ دان به‌ خۆیاندا بگرن و هێرشه‌كه‌یان سنووردار بكه‌ن. توركیا هاوپه‌یمانی ناتۆیه‌ به‌ڵام هه‌موو كات هه‌موو شتێك وه‌ك یه‌ك نابینین، به‌ڵام پێكه‌وه‌ كار ده‌كه‌ین و كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و یاخی بوونه‌ی له‌ نێو سنووره‌كانیان دروست بوووه‌ و هاوكاریشیان ده‌كه‌ین. به‌ڵام ده‌مانه‌وێت هه‌موو لایێك فۆكه‌س بخه‌نه‌ سه‌ر تێكشكاندنی داعش".

لەلایێکی دیکەوە ژەنەراڵ کێنێس ئێف مەکێنزی ، گوتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاند: "ئێمه‌ ئیدانه‌ی هه‌ر هێرشێك ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر توركیا. من ئاگاداری هیچ هێرشێك نیم به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ هێرش بكات ئه‌وا ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین".

لەبارەی لێسەندنەوەی ئەو چەکانەی لەلایەن ئەمریکاوە بە هەسەدە دراون گوتەبێژی پێنتاگۆن گوتی: "کۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌ی دراون به‌ هه‌سه‌ده‌ ده‌بێت دوای ته‌واو بوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی رێكخراوی داعش بێت كه‌ وه‌كوو ده‌زانن هێشتا به‌رده‌وامه‌ لە خوارووی رووباری فورات. ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ش له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه‌ بۆ ئامانجێكی باش به‌كارده‌هێنرێن".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 11168

Your Comment

You are replying to: .
captcha