كۆبوونەوەی بافڵ تاڵه‌بانی‌ و نووری‌ مالكی‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ تاڵه‌بانی‌ و نووری‌ مالكی‌ لە كۆبوونەوەیێکدا جه‌ختیان له‌ چاره‌سه‌ر كردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان حكوومه‌تی‌ فیدڕاڵ و هه‌رێمی‌ كوردستان کردەوە له‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌ستووردا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ12ی ڕێبەندان واتا 1ی‌ 2ی‌ 2018، له‌ به‌غدا، نووری‌ مالكی‌ جێگری‌ سه‌رۆک كۆماری‌ عێراق، له ‌نووسینگه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ پێشوازیی كرد له‌ بافڵ تاڵه‌بانی‌.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان له‌و دیداره‌دا، تاوتوێی‌ بارودۆخی‌ سیاسیی‌ و ئه‌مینیی‌ ناوچه‌كه‌ كراوه‌ و تێیدا ته‌ئكید له‌ پێویستی‌ چاره‌سه‌ر كردنی‌ كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی‌ نێوان حكوومه‌تی‌ فیدڕاڵ و هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ چوارچێوه‌ی‌ ده‌ستووردا كراوه‌ته‌وه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان، له ‌به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ دیداره‌كه‌دا، جه‌خت ‌كرایه‌وه‌ له‌ به‌رده‌وامیی كاركردن و هه‌وڵدان له ‌پێناو ڕووبەڕوو بوونەوەی هه‌موو ئه‌و كوسپ و ئاڵنگاریانه‌ی‌ دووچاری‌ ناوچه‌كه‌ ده‌بنه‌وه‌.

سەرچاوە: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11160

Your Comment

You are replying to: .
captcha