کارخانەی بەرهەم هێنانی جگەرەی سەقز دەستی بە کار کرد

بەشی کودرستان- بەڕێوەبەری کارخانەی جگەرەی سەقز هەواڵی دەست بەکارکردنی ئەو کارخانەی لە سێ هێڵی بەرهەم هێناندا ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موحسن میرنژاد بەڕێوەبەری کارخانەی جگەرەی سەقز وتی: ئەو سێ هێڵە بە مەبەستی تاقی کردنەوە دەستیان بەکار کردووە و لە داهاتوویێکی نزیکدا بە ئامادە بوونی وەزیری پیشەسازی و کانگا و هەروەها پارێزگاری کوردستان کارخانەکەی بە شێوەی ڕەسمی دەکرێتەوە.

میرنژاد زیادی کرد: کارخانەی جگەرە لە قۆناغی یەکەمدا بە شێوەی ڕاستەوخۆ بۆ 200 کەس هەلی کار دەڕەخسێنێت و هاوکات هەوڵی پێویست بۆ دەست بەکار کردنی دوو هێڵی دیکە دەدرێت. هەروەها دروست کردنی هێڵی بەرهەم هێنانی تەماکۆی نێرگەلە لە حاڵی ئەنجامدایە و کەرەستەی پێویستی ئەو کارە هاوردە کراون کە بەم زووانە لە لایەن ئەندازیارە ئیتالیایەکانەوە وەڕێ دەکەوێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11157

Your Comment

You are replying to: .
captcha