بەڕێوە بردنی کونگرە دەبێتە هۆی تێکدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌فتای پێشمه‌رگه‌ی یەکێتیی نیشتمانی جەختی کرد ئەگەر سەرکردەکانی یەکێتی پێش لە بەڕێوە چوونی کونگرە ڕێکنەکەون، بەڕێوە بردنی کونگرەکە دەبێتە هۆی تێکدانی یەکێتی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له ‌باره‌ی كۆنگره‌ی داهاتووی حیزبه‌كه‌یه‌وه‌ وتی"من پێم وایه‌ كه‌ ئێمه‌ ئێستا چل بۆ په‌نجا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تین به‌چه‌ند مانگێک نه‌گه‌ینه‌ ڕێكه‌وتن و هه‌ر ئه‌و چل په‌نجا كه‌سه‌ به ‌چه‌ندین مانگ و چه‌ندین ساڵ نه‌گه‌نه‌ ڕێكه‌وتن له ‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی بڕیاردان بۆ یه‌كێتی دروست بكه‌ن ئیتر چۆن ده‌توانن هه‌زار كه‌س بۆ كۆنگره‌ كۆ بكه‌نه‌وه‌ و كۆنگره‌ بكرێت؟

ناوبراو وتیشی"ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وتنی پێش وه‌خته‌ی ئه‌و چل په‌نجا كه‌سه‌ له ‌نێوان خۆیاندا نه‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌م دۆخه‌وه‌ بچنه‌ ناو كۆنگره‌ نه‌ كۆنگره‌یان پێ ده‌گیرێت وه‌ ئه‌وه‌ كۆنگره‌یه‌ كۆنگره‌ی تێكدان ده‌بێت نه‌ک كۆنگره‌ی یه‌كڕیزی و گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌كێتی بۆ گۆڕه‌پانه‌كه‌ی ئه‌و مێژووه‌ سه‌روه‌ریه‌ی هه‌یه‌تی.

شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا ئه‌وه‌شی وت" نازانم چه‌ند باڵ و ئاڕاسته‌ له‌ ناو یه‌كێتیدا هه‌یه‌! ئه‌وه‌نده‌ زۆرن! جا به‌ڕاستی وایه‌ هه‌ر به‌دوو كه‌س یا چه‌ند كه‌سێک ئاڕاسته‌یێک هه‌ن من خۆشم سه‌ری لێ ده‌رناكه‌م ئاڕاسته‌كان چین و مه‌به‌ستیان چیه‌؟ ئه‌جێندایان چیه‌؟"

شێخ جه‌عفه‌ر وتیشی"من خۆم سه‌ر به‌هیچ باڵ و ئاڕاسته‌یێک نیم ،به‌ڵام له ‌ناو یه‌كێتیدا هه‌یه‌ هه‌ر مه‌جموعه‌ مه‌جموعه‌ یه‌كیان گرتووه‌ ئیتر نازانم ئه‌جێندای یه‌كگرتنه‌كه‌یان چیه‌؟به‌رژه‌وه‌ندیه‌،یا ده‌سكه‌وته‌ نازانم !"

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژه‌ی به ‌مێژووی ناكۆكی باڵه‌كانی یەکێتی دا و وتی" یه‌كێتی ئه‌مڕۆ وا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر نا من بیرم بێت له‌و كاته‌وه‌ی چوومه‌ شاخ یه‌كێتی هه‌ربه‌وجۆره‌ بووه‌ خۆی له‌ جۆره‌ها باڵ و ئاڕاسته‌ی جیاواز پێكهاتووه‌، هه‌ركاتی خۆی كۆمه‌ڵه‌ كه‌ باڵێكی یه‌كێتی بوو له ‌ناو خۆیاندا جۆره‌ها كێشه‌ هه‌بوو، قسه‌ و بوختانیان به‌یه‌كتر ده‌كرد واته‌ له‌و كاته‌وه‌ی یه‌كێتی هه‌یه‌ هه‌ر ته‌كه‌تول ته‌كه‌توله‌،به‌ڵام ئه‌وكات جه‌نابی مام جه‌ڵال توانی هه‌موو ئه‌و باڵه‌ جیاوازانه‌ كۆ بكاته‌وه‌ و یه‌كیان پێبگرێت، به‌ڵام له ‌دوای جه‌نابی مام جه‌لال دیاره‌ نه‌توانراوه‌ كه‌سێک وه‌ک ئه‌و بڕیاری یه‌كێتی بگرێته‌ ده‌ست وه‌ک چۆن ده‌ڵێین جۆره‌ها قوتبی تێدا دروست بووه‌."

شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له ‌باره‌ی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبه‌كه‌ی وتی نازانم چ مه‌به‌ستێكی له‌ پشته‌وه‌ بوو ڕقی شه‌خسی بوو؟ یا ئه‌م ڕقی له‌و بێت ئه‌و ڕقی له‌و بێت! ئه‌گه‌رنا ئه‌گه‌ر ئێمه‌ به‌ته‌مای كۆنگره‌ بین ئه‌وا پێویستی نه‌ده‌كرد بۆ مانگ و دوو مانگ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌."

شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وتیشی"به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی هه‌بوو له ‌پێشتر جه‌نابی كۆسره‌ت رەسوول و دكتۆر به‌رهه‌م بوو به‌داخه‌وه‌ جڵه‌وی خۆیان شۆڕكرد و نه‌یانتوانی موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆیان بكه‌ن،ئیتر ده‌ستاو ده‌ست ڕۆیشت نازانم دواتر كه‌وته‌ ده‌ستی كێ؟ ئیتر جگه‌ له‌و دوانه‌ كه‌سی تر نه‌شه‌رعیه‌تیان هه‌بوو نه‌هیچ."

سەرچاوە: ڕادیۆ دەنگی ئەمریکا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11154

Your Comment

You are replying to: .
captcha