کوردپرێس- تورکیا نزیکه‌ی دوو حه‌فته‌یه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له عه‌فرین ده‌ست‌پێکردوووه که له کۆنتڕۆڵی کورده‌کانی سووریادایه. ماڵپه‌ڕی ئه‌لمانیتۆر له زاری وه‌زاره‌تی به‌رگریی تورکیاوه نووسیویه‌تی هه‌موو ئه‌و چه‌کانه‌ی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌دا به‌کار هێنراون به‌رهه‌می کارخانه‌کانی ناوخۆی تورکیان.
بیناڵی یڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیاش وتوویه‌تی: تایبه‌تمه‌ندییێکی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی عه‌فرین ئه‌وه‌یه له‌سه‌دا 70ی ئه‌و چه‌کانه‌ی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا به‌کار هێنراون به‌رهه‌می ناوخۆی تورکیان. گرینگترینی ئه‌و چه‌که تورکیانه‌ی له ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فریندا کاریان پێده‌کرێت بۆمبی HGK، ڕاکت هاوێژ، فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان و جۆره تۆپێکی خۆڕاکێش.
به‌پێی نووسراوه‌که‌ی ماڵپه‌ڕی ئه‌لمانیتۆر ئه‌و خاڵه‌ی پێویسته له سه‌ر به‌کارهێنانی که‌ره‌سته سه‌ربازییه‌کانی نێوخۆی تورکیا له شه‌ڕی عه‌فرین ئاماژه‌ی پێ بکرێت ئه‌وه‌یه که هه‌ندێک له‌و کارخانانه‌ی چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی و به‌تایبه‌ت فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان به‌رهه‌م دێنن هی که‌س و کاری نزیکی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانه و خۆشیان ئه‌و بابه‌ته ناشارنه‌وه و له‌و وێنانه‌دا له ژووری ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین گیراون خۆیان نواندوووه.
به گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته ئه‌نقه‌ره به‌و کاره‌ی خۆی دوو په‌یام ده‌گه‌یێنێت: یه‌که‌م ئه‌وه‌ی تیشک ده‌خاته سه‌ر توانای سه‌ربازی و به‌رگریی خۆی دووهه‌م وڵامی ڕه‌خنه‌گرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بداته‌وه که پێداگری له سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی فرۆشتنی چه‌ک به تورکیا ده‌که‌ن یان دژ به به‌کارهێنانی چه‌کی دیکه‌ی وڵاتان و به‌تایبه‌ت وڵاتانی ڕۆژئاوان له ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین.
ئه‌لمانیتۆر له درێژه‌دا نووسیویه‌تی: تورکیا له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا له به‌ر دژایه‌تییه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریکا نه‌یتوانیوه فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان له‌و وڵاته بکڕێت. ئیسرائیلیش مل به ناردنی ته‌کنه‌لۆجیای چێ کردنی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان بۆ تورکیا نادات. ئه‌ڵمانیاش له‌م دواییه‌دا ملی به ئاپده‌یت کردن و به‌هێز کردنی تانکی لیئۆپاردی ئه‌و وڵاته نه‌داوه.
هه‌ر به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌که ڕێکخراوی پیشه‌ی به‌رگری له تورکیا ئاستی به‌رهه‌م هێنانی که‌ره‌سته‌ی به‌رگریی زیاد کردوووه. ژماره‌ی ئه‌و پڕۆژانه‌ی پێشتر نه‌ده‌گه‌شته ژماره‌ی قامکی ده‌ست ئێستا گه‌شتۆته 533 پڕۆژه و بایه‌خه‌که‌شی 41.4 ملیار دۆلاره که ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئێستا له قۆناغی ته‌نده‌ردان حساب بکرێن ڕه‌قه‌مه‌که ده‌گاته 60 ملیار دۆلار. هه‌ندێک له‌و پڕۆژانه‌ی تورکیاش بریتین له چێ کردنی پاپۆڕ، فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان، فڕۆکه‌ی جه‌نگی و سیخۆڕی و کۆپته‌ری جه‌نگی و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش.
ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌لمانیتۆر زیادی کرد: تورکیا ده‌یه‌وێت تا 2023 له نێوان ده وڵاتی پێشکه‌وتووی هه‌نارده‌کاری چه‌کی به‌رگریدا خۆ ببینێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته ساڵانه بڕی 25 ملیار دۆلار که‌ره‌سته‌ی به‌رگری هه‌نارده بکات. له کۆتاییی ڕاپۆرته‌که‌ی ئه‌لمانیتۆردا به‌کارهێنانی که‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌می نێوخۆی تورکیا دژ به هێزی کوردی عه‌فرین ئاوا وه‌سف کراوه. مکووڕبوونی ئه‌نقه‌ره له سه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی به‌رهه‌می ناوخۆی تورکیا به‌و ماناته‌ی ده‌بێت ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌تی تورکیا وه‌کوو پێشانگایێکی گرینگ ده‌ڕواننه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه ئه‌وه‌ش بۆ نواندنی که‌ره‌سته و ته‌کنه‌لۆجیای سه‌ربازیی خۆیان و به‌کارهێنانی ئه‌و ته‌کنه‌لۆجیایه بۆ بازاڕدۆزی و هه‌نارده‌کردنی چه‌که‌کانیان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment