بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ئەیدریان هاڵۆوەی وتەبێژی پنتاگۆن لە لێدوانێکیدا بە ماڵپەڕی حوریەت دەیلی نیوزی تورکی وتوە: هاوپەیمانێتیی ئەمریکا لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات سنوردارە بە شەڕی داعشەوە.
ناوبراو وتیشی: ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێری دۆخی باکووری ڕۆژئاوای سووریا دەکات و لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانماندا لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی گرژییەکانی سەر سنووری تورکیا و سووریا کەم بکرێتەوە بۆ ئەوەی جەخت لەوە بکرێتەوە ڕێکخراوی داعش سەرهەڵناداتەوە.
ڕاشیگەیاند: ئەو هێزە کوردییەی لە شەڕدان لەگەڵ تورکیا نزیک نین لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعشەوە.
هاڵۆوەی ئاماژەی بەوەش کردوووە: هێزەکانی ئەمریکا هاوکارن لەو گفتوگۆیانەی بە مەبەستی هێورکردنەوەی دۆخەکە ئەنجام دەدرێن.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا ماوەی دوو ساڵە پاڵپشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات کە یەپەگە زۆرینەی پێکدەهێنێت و ئەوەش تورکیای نیگەران کردوووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment