3400 میلیارد تمه‌ن بۆ هه‌موار کردنی مووچه‌ ته‌رخان کراوه‌

به‌شی ئێران- محه‌مه‌د باقر نه‌وبه‌خت سه‌باره‌ت به‌ گۆڕینی کۆبه‌ری بودجه‌ی 97 ڕوونکردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت: له‌ پرسی هه‌موار کردنی مووچه‌دا 3400 میلیارد تمه‌ن ته‌رخان کراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د باقر نه‌وبه‌خت سه‌رۆکی پلاندانان و بودجه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌ت بوونه‌وه‌ی کۆبه‌ری پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 97 له‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می په‌رله‌ماندا گوتی: یه‌که‌م گۆڕانکاریمان له‌ ڕاپۆرته‌که‌ی کۆمیسیۆنی ته‌لفیق سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ی 97 له‌سه‌ر بڕگه‌ی 5ی پڕۆژه‌یاساکه‌ بوو که‌ به‌پێی ئه‌و بڕگه‌یه‌ ده‌وڵه‌ت پێشنیاری کردبوو کۆی ئه‌و وه‌ره‌قانه‌ی ده‌رده‌کرێن 38 هه‌زار و 500 میلیارد تمه‌ن بێت به‌ڵام له‌ خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌م بۆ بودجه‌ ئه‌و ڕه‌قه‌مه‌ زیادی کرد و 5 هه‌زار و 500 میلیارد تمه‌ن بۆ که‌رتی ته‌ندروستی و 2 هه‌زار میلیارد تمه‌ن بۆ پاکتاو کردن و 1000 میلیارد تمه‌نیش بۆ ته‌واو کردنی که‌شی بارهێنان ته‌رخان کرا.

سه‌رۆکی پلاندانان و بودجه‌ زیادی کرد: ده‌وڵه‌ت هاوڕای زیاد کردنی ئه‌و وه‌ره‌قانه‌ نه‌بوو به‌ڵام دیسانه‌وه‌ ڕاپۆرته‌که‌ گه‌ڕایه‌وه‌ کۆمیسیۆنی ته‌لفیق ئه‌و کۆمیسیۆنه‌ ڕێژه‌ی وه‌ره‌قه‌کانی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌و ئاسته‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌یویست هه‌ر بۆیه‌ش له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تیشه‌وه‌ په‌سه‌ند کرا.

نه‌وبه‌خت وه‌بیریشی هێنایه‌وه‌: پرسێکی هه‌ره‌گرینگی دیکه‌ش زیاد کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بوو که‌ ئه‌مساڵ و ساڵی داهاتوو له‌سه‌ر پێشنیاری کۆمیسیۆن بۆ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی زانستیی زانکۆکان ئاستێکی که‌متر به‌خۆوه‌ ده‌بینێت هه‌ر بۆیه‌ش به‌ عادیلانه‌مان نه‌ده‌زانی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی زانستیی زانکۆکان ئاوڕی که‌متریان لێ بدرێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 11124

Your Comment

You are replying to: .
captcha