ئاکاری ئەمریکا هەمبەر بەرجام دژی ڕێسا دیپلۆماتیکەکانە

بەشی ئێران- جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمان ڕایگەیاند: دەوڵەتی ترەمپ هەوڵ دەدات ئەورووپییەکان دژ بە ئێران بە کار بگرێت.

کەمال دهقانی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە ئاژاوە گێڕانی دەوڵەتی ترەمپ لە پرسی بەرجامدا و وتی: ئەمریکا دەیهەوێت لە پرسی بەرجامدا سنوور دروست بکات و تەنها ناوێک لە بەرجام بهێڵێتەوە و ئێران نەتوانێت لە بەرژەوەندییەکانی کەڵک وەربگرێت.

ناوبراو زیادی کرد ئەمریکا لە بارەی بەرجامەوە بارها ڕایگەیاندووە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرجام پێشێل دەکات، بەڵام ڕاپۆرتەکانی ئاژانس پێچەوانەی ئیدیعای ئەمریکایە و بارها ڕاگەیێنراوە ئێران ناوەڕۆکی بەرجامی لە بەرچاو گرتووە.

ناوبراو وتیشی دەوڵەتی ترەمپ هەوڵ دەدات ئەورووپییەکان دژ بە ئێران بە کار بگرێت و لە بەرجام ئیمتیاز وەربگرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 11117

Your Comment

You are replying to: .
captcha