به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رحان ئه‌حمه‌د سه‌رحان نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی کوردستان له په‌رله‌مانی عێراق له‌و باره‌وه به سومه‌ریه نیووزی وتوووه: دوو ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق و هه‌رێمی کوردستان حه‌ز ده‌که‌ن به دیالۆگ کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
ناوبراو هیوای ئه‌وه‌ی خواست هه‌ر دوو لایه‌ن له سه‌ر کردنه‌وه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌کان و فڕۆکه‌خانه‌کان ڕێک بکه‌ون.
سه‌رحان جه‌ختی کرده‌وه ئێستا کۆمه‌ڵێک گفتوگۆی جیدی له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌یه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی نێوان دوو لایه‌ن و به‌تایبه‌ت پرسی شایسته داراییی هه‌رێمی کوردستان له بودجه‌ی گشتیی 2018ی عێراق.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment