کوردپرێس: نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو ئه‌ندازیاری ستراتێژیکی پێوه‌ندیی کورد له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ناوی لێده‌برێت. له قۆناغی دژواری پاش ڕیفراندۆمدا جارێکی‌تر ڕووی کرده تاران. سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م جاره سه‌رکرده گه‌نجه‌که‌ی کورده عێراقییه‌کان بۆ پێته‌ختی وڵاتی دراوسێ و شوێندانه‌ر له هاوکێشه سیاسییه‌کانی عێراق جیاواز بوو له سه‌ردانه پێشوووه‌کانی و ئه‌م جاره‌یان قه‌یرانی سیاسی و ئابووریی هه‌رێم قورساییی ده‌کرد به سه‌ر شانی نێچیرڤان بارزانییه‌وه. لایه‌نی ئێرانی وه‌کوو ڕابردوو به چه‌شنی سه‌رۆکی حکوومه‌ته‌کان له به‌رزترین ئاستدا پێشوازیی له دۆسته ستراتێژیکه‌که‌ی خۆی کرد و سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆمار، عه‌لی شه‌مخانی سکرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێرانه‌وه پێشوازیی لێ‌کرا و به‌م پێشوازی و دانووستانه‌وه هه‌رێمی کوردستان دڵنیا کرایه‌وه که ئێران جارێکی‌تر ده‌وری خێرخوازانه و نێوه‌ندگیرانه‌ی خۆی به‌رانبه‌ر به کوردی عێراق ده‌گیڕێت.
له‌و دیدارانه‌دا که‌شه‌که زۆر ئیجابی بوو و لایه‌نی کورد هه‌ستی به‌وه ده‌کرد که شاندێکی ئێرانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاکانی ئه‌و وڵاته‌دا کۆ بوووه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش عه‌بدوڵڵا ئاکره‌یی وه‌کوو یه‌ک له ئه‌ندامانی شاندی کورد که یاوه‌ریی نێچیرڤان بارزانی کردبوو بۆ سه‌ردانه‌که‌ی ئێران، باسی ده‌کات.
کوردپرێس به مه‌به‌ستی گفتوگۆ کردن له‌سه‌ر دیداره‌که‌ی نێچیرڤان بارزانی و شاندی یاوه‌ری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ تاران و دانووستانی ئه‌نجام‌دراو له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیمانه‌یێکی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئاکره‌یی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌نجام داوه. ده‌قی دیمانه‌که لێره بخوێنه‌وه:
کوردپرێس: به‌ڕێزتان یه‌کێک له ئه‌ندامانی شاندی هه‌رێمی کوردستان بوون له سه‌ردان کردنی ئێران. له‌م قۆناغه‌دا گرینگیی ئه‌م سه‌ردانه چۆن ده‌بینن؟
عه‌بدوڵڵا ئاکره‌یی: به‌ڕێزتان ئاگادارن دوای ڕووداوه‌کانی 16ی ئه‌کته‌وبر تۆزێک ناکۆکی که‌وته نێوان پێوه‌ندییه‌کان و ناوچه‌که به گشتی هه‌ر بۆیه‌ش دوو شاندی کۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان کرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆکی حیزبه‌کان واتا پارتی و یه‌کێتی دانیشتن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ئکید بکه‌نه‌وه له پێوه‌ندییه‌کان و هاتنیان زۆر زۆر ئیجابی بوو که ئه‌نجامه‌که‌شی ئه‌وه بوو که بانگهێشتی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم کرا سه‌ردانی ئێران بکات و سه‌رۆکی حکوومه‌تیش ده‌ستبه‌جێ جوابی دایه‌وه و به شاندێکی پایه‌به‌رز سه‌ردانی کۆماری ئیسلامی کرا و به به‌یاخه‌وه شاندی هه‌رێمی کوردستان سه‌یری ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی کرد.
کوردپرێس: به‌ڕێزتان له کۆبوونه‌وه‌کاندا به‌شدار بوون. ئه‌و که‌شه‌ی که به سه‌ر کۆبوونه‌وه‌کاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار و دیکه‌ی به‌رپرسانی ئێرانی زاڵ بوو جه‌نابتان چۆن بینیتان؟
عه‌بدوڵڵا ئاکره‌یی: له هه‌موو کۆبوونه‌وه‌یێکدا که‌شه‌که ئه‌وه‌نده ئیجابی و دۆستانه و برایانه بوو که حه‌دی نه‌بوو به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆمار دانیشتنێکی زۆر خۆش و ئیجابی هه‌بوو نه‌ک وه‌کوو که‌سێکی بیانی هاتبێته لای جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار به‌ڵکوو هه‌روه‌کوو که‌سێکی ئێرانی له کۆبوونه‌وه‌که‌دا دانیشتین واتا هه‌ر وه‌کوو دوو شاندی ئێرانی کۆبوونه‌وه‌که به‌ڕێوه چوو. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌شدا باسی هه‌موو شتێک کرا. گرینگ‌ترینیان ئه‌مانه بوون: پێوه‌ندییه دێرینه‌کانی نێوان کورد و کۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌قوه‌ت کردنی ئه‌و پێوه‌ندییانه، به‌رز کردنه‌وه‌ی ستراتێژییه‌تی پێوه‌ندییه‌کان، خواستی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هه‌بوونی هه‌رێمێکی به‌قوه‌ت له کوردستانی عێراق، ئاماده بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ هاوکاری کردنی هه‌رێمی کوردستان، ئاماده بوونی ئێران بۆ گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌مه‌ڕ نزیک بوونه‌وه‌ی به‌غدا و هه‌ولێر و پێدانی مافی کورد به‌پێی ده‌ستوور، ئاڵوگۆڕی به‌قوه‌تی بازرگانی له سنووره‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاستی ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌کان بۆ پێش دوو ساڵ، قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و زیانه‌ی له خه‌ڵک که‌وتوووه به بۆنه‌ی داخرانی دوو سێ مانگه‌ی سنووره‌کانه‌وه، ئاماده‌ییی ده‌ربڕینی سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ ئاسانکاری کردن له بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی له پارێزگاکانی سه‌ر سنوور.
کوردپرێس: ئاماژه‌تان به وته‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئێران دا. ئه‌م پرسیاره‌م له‌سه‌ر وته‌کانی به‌ڕێز ڕۆحانییه له دیدار له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی که ئاماده‌ییی بۆ سه‌رمایه‌دانان و هاتنی کۆمپانیا ئێرانییه‌کان ده‌ربڕی. پێتان وایه له‌م بواره‌دا ئێران چۆن ده‌توانێت بازاڕی هه‌رێمی کوردستان ببووژێنێته‌وه و هه‌ر دوو لا له‌و ده‌رفه‌تانه‌ی که هه‌یه زیاترین قازانج وه‌ربگرن؟
عه‌بدوڵڵا ئاکره‌یی: ده‌بێت هه‌ر دوو لا پێکه‌وه زه‌مینه ئاماده بکه‌ن. باسی ئه‌وه کرا که ئه‌گه‌ر نائه‌منییێک له سنووره‌کان هه‌یه ئه‌و نائه‌منییه نه‌مێنێت. هه‌ر دوو لا پێکه‌وه ئه‌و ئه‌رکه ڕاپه‌ڕێنن. سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گوتی ئێمه له میانی ئه‌م دوو ساڵه‌دا سه‌رقاڵی شه‌ڕی داعش بووین و ئاگامان له سنووره‌کان نه‌ماوه. ئێمه له‌مه‌ودوا ده‌بێت زه‌مینه بڕه‌خسێنین بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی سنووره‌کان به شێوازێکی باش دابین بکه‌ین و به‌ستێن بڕه‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانه‌کان به ئاسانی بتوانن له هه‌ر دوو لا سه‌رمایه دابنێن.
کوردپرێس: ئاماژه‌تان به دابین کردنی ئاسایش له سنووره‌کان کرد. له دیدار له‌گه‌ڵ شه‌مخانیش به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت کرده‌وه. حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه که ئه‌م نیگه‌رانییه‌ی ئێران بسڕێته‌وه؟
عه‌بدوڵڵا ئاکره‌یی: ئێمه له نیگه‌رانیی ئێرانییه‌کان باش تێده‌گه‌ین و ڕاستیشه من ئاماژه‌شم پێدا دوو ساڵه سه‌رقاڵی شه‌ڕی داعشین. ته‌نانه‌ت یه‌ک پێشمه‌رگه‌مان له‌سه‌ر سنووره‌کانی ئێران نییه. ئه‌و هێزه‌ی حه‌فازه‌تی سنووره‌کان ده‌کات ته‌نها هێزی سنووری ئێرانه. ئێمه گوتمان له‌مه‌ودوا به هاوکاری له‌گه‌ڵ براده‌رانی ئێرانی بتوانین به‌ستێن ئاماده بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هیچ ناکۆکییێک له‌سه‌ر سنووره‌کان نه‌مێنێت و ڕێگه نه‌ده‌ین هیچ گرووپێک بتوانێت ئیستیفاده له‌وه بکات که له هه‌رێمی کوردستانه‌وه بڕواته نێو خاکی ئێران و کرده‌یێک بکه‌ن که حکوومه‌تی ئێرانی پێ زویر ببێت و بگه‌ڕێنه‌وه. ئه‌وه به هیچ شێوه‌یێک له هیچ که‌سێک قبووڵ ناکرێت. له عورفی نێوده‌وڵه‌تیشدا ئه‌وه قبووڵ نه‌کراوه. سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانیش له پرێس کۆنفڕانسێکیدا هه‌موو ئه‌مانه‌ی ته‌ئکید کرده‌وه و پشتڕاستیشی کرده‌وه که ئێمه ئاسایشی ناوچه‌که ده‌پارێزین و بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور هاوکار ده‌بین. ئه‌وانه‌ی که له لای ئێمه په‌نابه‌رن له‌سه‌ر سه‌ر و له‌سه‌ر چاومان وه‌کوو په‌نابه‌ر ده‌توانن کار و چالاکیی سیاسیی خۆیان بکه‌ن به‌ڵام بۆ هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی ڕێگه به هیچ که‌سێک نادرێت له‌سه‌ر سنووره‌کان به‌ره‌و ئێران جووڵه بکات یان نائه‌منی بخرێته ناوچه‌که.
کوردپرێس: له ماوه‌ی ڕابردوودا لیژنه‌یێکی هاوبه‌شی باڵای نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به تایبه‌ت له بواری ئه‌منی و چاره‌سه‌ر کردنی هه‌ندێک کێشه که بێته ئاراوه پێکهێنراوه. ئایا له ئێستاشدا هه‌مان لیژنه کارایه؟
عه‌بدوڵڵا ئاکره‌یی: هه‌مان کۆمیته هه‌یه. کۆمیته‌ی ئه‌منییه له نێوان ئێمه و ئێران. ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه دروست کراوه. ئه‌و کۆمیته‌یه کاری خۆی ده‌کات به‌ڵام هه‌ندێک جار خۆشتان ئاگادارن له میانی ئه‌م دوو ساڵه‌دا ئه‌م فه‌تره ئه‌منییه که‌وته ناوچه‌که و سه‌ر سنووره‌کان و کۆمیته‌ی ئه‌منیش وه‌کوو پێویست نه‌یتوانی کاره‌کانی خۆی ئه‌نجام بدات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رچی پێشمه‌رگه و هه‌رچی هێزی سه‌ربازیمان هه‌بوو هه‌مووی خه‌ریکی شه‌ڕ بوو له‌سه‌ر سنوورێکی هه‌تا 1000 بۆ 1100 کیلۆمه‌تر بۆیه‌ش هه‌ندێک جار ئه‌و کۆمیته‌یه نه‌یده‌توانی ئیش و کاره‌کانی خۆی ڕاپه‌ڕێنێت ئه‌گینا ئه‌و کۆمیته‌یه ئێستاش هه‌یه و چالاکه و ده‌بێت بشگه‌ڕێته‌وه و ده‌ست به ئیش و چالاکییه‌کانی بکاته‌وه و من بڕوا ناکه‌م چیتر هیچ حاڵه‌تێکی نائه‌منی له سنووره‌کان ڕوو بدات.
کوردپرێس: به‌رنامه‌یێک هه‌یه بۆ دانیشتنی ئه‌م کۆمیته‌یه؟ له‌م سه‌ردانه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته باسێک کرا؟
عه‌بدوڵڵا ئاکره‌یی: به‌رنامه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانیان کراوه‌یه هه‌ر کاتێک هه‌ر لایێک داوا بکات ئه‌وا دانیشتن ده‌کرێت.
کوردپرێس: ئاماژه‌تان به بواری ئابووری دا. سنوورێکی هاوبه‌شی زۆر له نێوان دوو لایه‌ندا هه‌یه. دوو لایه‌ن به تایبه‌ت هه‌رێمی کوردستان و ئێران چۆن ده‌توانن له ده‌رفه‌تی ئه‌م ده‌روازه سنوورییانه که‌ڵک وه‌ربگرن بۆ بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری دانیشتوووانی هه‌ر دوو دیوی سنووره‌که؟
عه‌بدوڵڵا ئاکره‌یی: هه‌روه‌ها که وتم ئێمه سێ ده‌روازه‌ی فه‌رمیمان هه‌یه په‌روێز خان، باشماخ و حاجی ئۆمه‌ران یان ته‌مه‌رچین. جگه له‌وه‌ی چوار پێنج ده‌روازه‌ی‌تریش هه‌ن که فه‌رمی نین به‌ڵکوو مه‌عبه‌رن. له هه‌موو ئه‌م مه‌عبه‌رانه‌ش ئیش و کاری بازرگانی ده‌کرێت و ئێستاش ئه‌و ڕه‌وته چالاکه به‌ڵام به شێوه‌یێکی گشتی دۆخی مه‌عاش و بژێوی ژیان له هه‌رێمی کوردستان ماوه‌ی دوو ساڵه تووشی قه‌یرانێک بوووه ئه‌وه‌ش خۆی بۆته هۆکار بۆ ئه‌وه‌ی بازرگان‌یش که‌م بکرێته‌وه. ئومێد هه‌یه ئه‌م ڕه‌وته به‌ره‌و باشی بڕوات. له‌م کاته‌دا هه‌م بازرگان‌یش به‌هێز ده‌بێته‌وه هه‌م سه‌رمایه‌دانه‌ره‌کانیش ده‌ست به ئیش و کار ده‌که‌ن و ئێرانیش به خه‌یاڵێکی ئاسووده‌تر ده‌توانێت بێته هه‌رێمی کوردستان و خه‌ریکین له‌و باره‌یه‌وه زه‌مینه خۆش ده‌که‌ین.
کوردپرێس: وه‌کوو دوایین پرسیار هاوپێوه‌ند به پێوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غداوه تا ئێستا بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی ئه‌و پێوه‌ندییانه کۆماری ئیسلامیی ئێران چ هه‌وڵێکی داوه له دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئێرانی ئایا به‌ڵێنێکتان پێ دراوه بۆ باشتر کردنی ئه‌م پێوه‌ندییانه و چاودێری کردن و چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌و کێشانه‌ی له نێوان دوو لایه‌ن هه‌یه؟
عه‌بدوڵڵا ئاکره‌یی: ئێمه ماوه‌ی 30 ساڵ زیاتره پێوه‌ندیی ستراتێژیمان له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌یه. ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌بوووه هه‌ندێک جار کێشه هاتبێته پێش به‌ڵام زوو چاره‌سه‌ر کراوه له نێوان ئێمه و کۆماری ئیسلامیی ئێران تێگه‌یشتن و ته‌فاهۆمێک هه‌یه که ڕێگه نادات کێشه و موشکیله‌کان ته‌شه‌نه بسێنێت. هه‌ر کاتێک حه‌ز بکه‌ن ده‌ستبه‌جێ سه‌یته‌ره ده‌که‌ن به سه‌ر کێشه‌کان و ڕێگه ناده‌ن کێشه‌ی زیاتر دروست ببێت بۆیه ئه‌و پێوه‌ندییانه به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌ره‌و ئاستێکی به‌رزیش ده‌ڕوات که ئه‌مه نییه‌تی به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه. هیواداریشم ئه‌و پێوه‌ندییانه تا ئه‌و ڕاده‌یه به‌ره‌و باشی بچێت که له نێوان هه‌رێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا سنوور نه‌مێنێت و هه‌ر ڤیزا و په‌سه‌پۆرتیش نه‌مێنێت. ئێمه خوازیارین تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ش پێوه‌ندییه‌کانمان به‌قوه‌ت بێت.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment