به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌لال میرزایی ئاماژه به کۆتایی هاتنی خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌م بۆ بودجه‌ی ساڵی 97 ده‌کات و ده‌ڵێت: گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی ڕه‌شنووسی بودجه له کۆمیسیۆنی تهلفیقدا به بێ تێبینیی کارناسانه و پسپۆڕانه بوووه.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: ئه‌و گۆڕانکارییانه ده‌یسه‌لمێنێت هیچ چه‌شنه پشتیوانێکی پسپۆڕانه له پڕۆژه‌یاساکه‌دا نییه و تێبینیی کارناسانه و زانیاریی ورد له پڕۆژه‌یاساکه‌دا به‌کار نه‌هێنراوه.
نوێنه‌ری خه‌ڵکی ئیلام جه‌ختیشی کرده‌وه: چاره‌نووسی پڕۆژه‌یاسای بودجه به‌ستراوه به تاوتوێ کرانی له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی ڕێبه‌ندان له په‌رله‌مان.
میرزایی گوتیشی: تا ئه‌و کاته‌ی خوێندنه‌وه‌ی ته‌واو بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه نه‌کرێت و بڕیاری له‌سه‌ر نه‌درێت ناتوانین چاره‌نووسی ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه پێشبینی بکه‌ین.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ خوێندنه‌وه‌ی دووهه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 97 ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 11ی ڕێبه‌ندان له په‌رله‌مانی ئێران به به‌شداریی 216 په‌رله‌مانتار ده‌ستی پێکردوووه و ئه‌مڕۆ پرسی بودجه یه‌کلا ده‌کرێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment