بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە کۆتاییی دانیشتنەکەی پەڕلەمانی کوردستاندا ڕاگەیەندراوێک وەکوو رەشنووسی راسپاردەکان خوێندرایەوە کە لە دوو بەش پێکھاتبوو و چەند خاڵێک لەخۆ دەگرێت.
بەپێی راگەیەندراوی پەرلەمانی کوردستان، سەرجەم فراکسیۆنەکان ئیدانەی لەشکرکێشی و ھێرشەکانیان بۆ سەر خەڵکی عەفرین کرد و داوای رێگەچارەی ئاشتییانەو بەھاناوەچوونی لێقەوماوان و پاراستنی یەکڕیزیی نێوماڵی کوردییان کرد.
ھەروەھا، سەرۆکایەتیی پەرلەمان لیژنەیێکی لەنوێنەرایەتیی فراکسیۆنەکان راسپارد بۆ جێ کردنەوە و پوخت کردنەوەی پێشنیاز و ھەڵوێستەکان لە چوارچێوەی راسپاردەیێکدا.
جەعفەر ئێمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی دۆخی عەفرینەوە رایگەیاندووە، پەیامی گەلی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان، پەیامی ئاشتیخوازانەیە، سەرباری زوڵم و زۆردارییەکان، ھەمیشە گەلی کورد دەسپێشخەر بوووە بۆ ئاشتەوایی.
ھەروەھا وتوویەتی"عەفرین پەناگەی لێقەوماوان و ئاوارە غەیرە کوردەکان بوووە و سیمبولی خۆڕاگری و ئاشتەواییە و لانکەی پێکەوە ژیانە ھەرێمی کوردستان بەردەوام لە پەیوەندیی باشدا بوووە لەگەڵ رۆژئاوا و پەرلەمانی کوردستانیش چەندین سەردانی مەیدانیی بۆ کانتۆنەکانی ئەو پارچەیە ئەنجام داوە"
بەوتەی ئیمینکی، دوای ئەوەی راسپاردەکان رێکارە پێویستییەکانی تەواو دەکرێن بەفەرمی بڵاو دەکرێنەوە.
لای خۆیەوە، بێگەرد تاڵەبانی، سکرتێری پەرلەمان رایگەیاند، دەبێت دۆخی عەفرین "زیاتر یەکمان بخات و دوورمان بخاتەوە لە ھەر پەرچەکردارێکی نەرێنی و ھەرێم و پەرلەمانی کوردستانیش سەرجەم پەیوەندی و کەناڵەکانی خۆی دەخاتە گەڕ بۆ پشتیوانی کردنی عەفرین و رێگەگرتن لەو زوڵمەی کە لە گەلەکەی دەکرێت".
لەبەشێکی دیکەی لەراگەیەندراوەکەشدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە پهرلهمانی كوردستان سهرهڕای ئیدانهكردنی ئهو هێرشانه چهند پێشنیارێكی خستۆتهڕوو.
پێشنیازەکانیش بریتین لە:
1- سنووری نێوان ههرێمی كورستان و کوردستانی سووریا بهكراوهیی بمێنێتهوه بۆ گهیاندنی هاوكاریی مرۆیی و تهندروستی بۆ خهڵكی لێقهوماوی عهفرین بهتایبهتی و کوردستانی سووریا به گشتی .
2- هێزو لایهنهكانی کوردستانی سووریا به لهبهرچاوگرتنی دۆخی عهفرین ناكۆكییهكانیان بهلاوه بنێن.
3- بهستنی كۆنگرهی نهتهوهیی لهم قۆناغه بهپێویست دهزانین.
هاوکات پەرلەمان داواشی كردووه رێكخراوه نێودهوڵهتیهكان و لایهنه كۆمهك بهخشهكان بههانای خهڵكی كانتۆنی عهفرینەوە بچن به پێشكهشكردنی هاوكاری و دابین كردنی پێداویستیه مرۆییه سهرهتاییهكان .
ئاماژە بەوەش کراوە، لەچوارچێوەی پێشنیازەکان، پێشنیازی ئەوەکرا کە ١١١نەمامی زەیتون وەک پشتگیرییێک لەخەڵکی عەفرین و رێزگرتن لەقوربانیانی و نیشاندانی رۆحی ئاشتییانەی کورد، لەباخچەی پەرلەمان بچێندرێت.
٢٠ی ئەم مانگە، سوپای تورکیا لەشکرکێشی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین، لە کوردستانی سووریا دەست پێکرد و ھێزەکانی یەپەگە و یەپەژە، بەرگرییان کرد و تا ئێستا رێگەیان نەداوە سوپای تورکیا پێشڕەوی بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment