کونسووڵخانەی ئێران لە ھەولێر ڕاگەیێندراوێکی لە سەر دەروازە سنوورییەکانی ھەرێم بڵاو کردەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کونسووڵخانەی ئێران لە ھەولێر، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت کە لە ئێستادا سەرجەم رێگاکانی پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران کراوەیە و چالاکیی بارزگانی و ھاتوچۆی گەشتیاری تێدا ئەنجام دەدرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کونسووڵخانەی ئێران ھەروەھا ئاماژەی بەوە کردوووە ڕێڕەوەکانی تەمەرچین، باشماخ، پەروێزخان و دەروازە سنوورییەکانی، کێلێ، سەیرانبەند، شۆشمێ و شێخ ساڵە بۆ پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران کراوەیە.

ئەوەش خراوەتەڕوو ھاتوچۆ و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و ئابووری لە نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان وەک ڕابردوووە و ھیچ کێشەیێک بۆ ھاوتوچۆی گەشتیاران و چالاکیی بازرگانی نییە.

لە دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستانەوە لە ٢٥ی ئەیلولی ساڵی رابردوو، ئێران لە سەر داوای عێراق دەروازە سنوورییەکانی بە ڕووی ھەرێمی کوردستاندا داخست و ڕۆژی دووی ئەم مانگە، دەروازەکانی بە ڕووی ھەرێمدا کردەوە.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 11085

Your Comment

You are replying to: .
captcha