بهپێی ههواڵی کوردپرێس، کونسووڵخانەی ئێران ھەروەھا ئاماژەی بەوە کردوووە ڕێڕەوەکانی تەمەرچین، باشماخ، پەروێزخان و دەروازە سنوورییەکانی، کێلێ، سەیرانبەند، شۆشمێ و شێخ ساڵە بۆ پەیوەندیی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران کراوەیە.
ئەوەش خراوەتەڕوو ھاتوچۆ و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و ئابووری لە نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان وەک ڕابردوووە و ھیچ کێشەیێک بۆ ھاوتوچۆی گەشتیاران و چالاکیی بازرگانی نییە.
لە دوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستانەوە لە ٢٥ی ئەیلولی ساڵی رابردوو، ئێران لە سەر داوای عێراق دەروازە سنوورییەکانی بە ڕووی ھەرێمی کوردستاندا داخست و ڕۆژی دووی ئەم مانگە، دەروازەکانی بە ڕووی ھەرێمدا کردەوە.
سهرچاوه: خهندان
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment